ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە سیدنی پیرۆزکرا

٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا پیرۆزکرا.

کوردستانیانی چوار پارچەی کوردستان و دۆستەکانیان بەشداریان لە ئاهەنگەکە کرد. ئاهەنگەکە بە سروسی ئەی رەقیب و خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا و راگەیەندرا کە پەکەک بە پێشەنگایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هیوا و ئۆمێد.

لە لێدوان و قسەکردنەکاندا راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هیواکان بشکێنێت تاوانی قورس لەبەرانبەر مرۆڤایەتی دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. هەروەها راگەیەندرا کە بەرخۆدانی گەریلا سیاسەتی شەڕی تورکی تێکشکاندووە.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان مەسعود مەد و رۆژ هۆنەرەکەیان پێشکەش کرد و چەندین کاتژمێر بەشداربووان هەڵپەڕین و دروشمیان وتەوە.

ف.ق