ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە سیدنیی ئوسترالیا پیرۆزکرا

لە شاری سیدنیی ئوسترالیا، کوردان و دۆستەکانیان یادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

لە شاری سیدنیی ئوسترالیا ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەلایەن کورد و دۆستانیانەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (NCDK) لە سیدنی بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

پاشان هاوسەرۆکانی نەجەدەکە قسەیان کرد و وتیان: ئەگەر ٢٢ هەزار کیلۆمەتریش دوور بین، ئەمڕۆ جەژنی ژیانەوەی ئێمەی لە دەوری یەک کۆکردووەتەوە. ئێمە بۆ ئەمە قەرزاری شەهیدانین".

لە ئاهەنگ و یادەکەدا دروشمی "پەکەکە گەلە و گەل قەدەغە ناکرێت" وترایەوە.

ژ.ت