شاندی نێونەتەوەیی لەدژی گۆشەگیری سەردانی سێ رێکخراوی کرد

شاندی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیری سەردانی چەهەدە، مافناسانی کۆمەڵایەتی و ناوەندی مافەکانی مرۆڤ تەتەبەی کرد.

لە ٧ وڵاتەوە بە گشتی ٣٦ مافناس، رۆژنامەوان و ئەکادیمیسیان لە دژی گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شاندی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیرییان پێکهێناوە و سەردانی تورکیایاین کردووە. چالاکییەکانی شاندەکە لە تورکیا بەردەوامن. لە سێهەم رۆژی دیدارەکانیاندا ئەندامانی شاندەکە سەرەتا بەشدارییان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی لە کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) بوون. ئەندامانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەرحەد ئەرەنیش بەشداریان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا کرد.

لە کۆنفڕاسەکەدا لە چهدە گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دۆخی زانیاری وەرنەگرتن و گوشارەکانی سەر پارێزەران هەڵسەنگێنران.

لە کۆنفرانسەکەدا پارێزەرانی سەر بە مافناسانی کۆمەڵایەتی باسیان لە گوشارەکانی سەر پاڕێزەران و لەو رێگرییانەی لێیان دەکرێت، کرد.

شاندەکە دواتر سەردانی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی یەکێتی سەندیکاکانی تورکیا (تەبەبە)ی کرد و بەشداری کۆبوونەوەکەیان بوو. سکرتێری گشتی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی تەبەبە ئۆزان ئەرگولیش بەشداری کۆبوونەوەکەبوو. کۆبوونەوەکە بە رووی راگەیاندنەکاندا داخرابوو.

هـ . ب