شاندی ئاشتی لە هەولێر دەستی بە چالاکیی دانیشتن کرد

شاندی ئاشتی لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رێگرییان لێکرا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی رێکبخەن، لەبەر ئەوەش بەردەم ئەو ئوتێلەدا کە تیایدا دەمێننەوە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کرد.

 شاندی ئاشتی خواستی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رێکبخات، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە رێگا بە ئەندامانی شاندی ئاشتی نەدرا، لە ئوتێلی شوێنی مانەوەکەیاندا بڕۆنە دەرەوە.

لەبەر ئەوەش ئەندامانی شاندی ئاشتی دەستیان بە چالاکیی دانیشتنکرد.

ئەندامانی شاندەکە بە وتنەوەى دروشم رێگری و هەڵوێستی پەدەکەیان ئیدانە کرد.

ژ.ت