تەجەشە و تێکۆ-ژن: بە بەهێزترین شێوە خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین!

تەجەشە و تێکۆ-ژن رایانگەیاند، ئەوانەی سەردەکەون، هەڵۆکانی زاگرۆس و گەلی کوردستان دەبن. بانگەوازمان ئەوەیە کە بە شێوەیە بەهێز خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین. ١٩ی حوزەیران لە هەموو ئەوروپا ژیان بوەستێنین."

کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشان لەبارەی هێرشی داگیرکەر دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەدژی هێرشەکانی سەر ئاڤاشین، زاپ و مەتینا گەریلا بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی بەڕێوەدەبات و باسی ئەوەکرا، "دەوڵەتی تورکی فاشیست بە خیانەتی پەدەکە هەوڵ دەدات خۆی لە چنگی هەڵۆکانی زاگرۆس رزگار بکات.

پێویستە دەوڵەتی تورکی دوژمن و فاشیست لەبیری نەکات کە گەلی بەرخۆدێر لەلایەن پەکەکەوە خوڵقێنراوە، گەنجانی وڵاتپارێز و شۆرشگێر کە رۆح و پێشەنگی ئەم گەلە بەرخۆدێرەن، ئەم هێرشانە بێ وڵام نەهێڵنەوە. بە ناوی تەجەشە و تێکۆ –ژن ئێمە بانگ لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و گەنجانی شۆرشگێر دەکەین کە لەبەرانبەر ئەم هێرشانە کە لەبەرانبەر بەهاکانمان دەکرێن، بێدەنگ نەبین. ئێمە بانگەوازی دەکەین کە بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین و بە چالاکیەکانیان وڵامی هێرشەکان بدەنەوە."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کە چالاکی ١٩ی حوزەیرانداکرا و باسی ئەوەکرا،"لە ئەوروپا ئێمە ژیان رابگرین و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک بڕژێینە نێو گۆڕەپانەکان. ئەوانەی سەردەکەون، هەڵۆکانی زاگرۆس و گەلی کوردن."

ف.ق