تەکەپە – مەلە یادی ئیبراهیم کایپاکایای کردەوە

کۆمیتەی ناوەندی تەکەپە – مەلە یادی ئیبراهیم کایپاکایا دامەزرێنەری پارتەکەی کردەوە کە ٤٩ ساڵ لەمەوبەر شەهیدکرا.

کۆمیتەی ناوەندی پارتەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بەر لە ٤٩ ساڵ دامەزرێنەری پارتەکەمان هەڤاڵ ئیبراهیم کایپاکایا لە زیندانی ئامەد شەهیدکرا. لە ٥٠مین ساڵی شەڕ و تێکۆشانماندا، یادی ئیبراهیم کایپاکایای ڕێبەری کۆمۆنیست دەکەینەوە."

تەکەپە – مەلە وتیشی، " دڵسۆزی خۆمان بۆ تێکۆشانی کۆمینیزم و شۆڕی دیموکراتیکی گەل و بڕیارمان بۆ تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە."

ف.ق