ئەم شەڕە شەڕی ئەوانە و سەرکەوتنەکەیان سەرکەوتنی هەموو گەلانی کوردستانە

کاتی ڕۆیشتن دیار نییە، بۆیە هەموو کات لە پێناو ئەم زێد و نیشتمانەدا بۆ ڕۆیشتن ئامادەن، چونکا ڕۆیشتن بۆ خۆی سەرەکیترین ئەرکە. ڕۆیشتن ئێستا قەرزە، ئەرکە و  خۆشەویستییە. لەبەر ئەوە، کاتێک دەکەویتە سەر ڕێگا هیوی سەرکەوتن ڕادەستی یەکتر دەکەن.

ئەوان دەڕۆن، بە بێ ئەوەی سەیری دوای خۆیان بکەن، چونکە دەزانن، کە دەبێت بڕۆن و دەڕۆن. ماڵئاوایی دەکەن، هیوای سەرکەوتن دەردەبڕن و سەرکەوتن بۆ یەکتر دەخوازن، زۆر شت ڕادەستی یەکتر دەکەن و دەڕۆن.

ئەگەر کەشێکی هەستیاریش لە گۆڕێ بێت، کەس ئەو هەستە لە خۆی نیشان نادات. چونکە گەریلا باش لەوە تێدەگات و دەزانێت چی دەکات، بۆیە لێرە لەگەڵ یەکتر دەست دەدەنەوە و هاوڕێکانیان لە ئامێز دەگرن و ماڵئاوایی لە یەکتر دەکەن.

نەک بۆ ئەوانەى ڕۆیشتوون و نەک بۆ ڕابردوو، بەڵکو لێگەڕین بۆ ئەوانە دەستپێدەکات، کە ماونەتەوە. ڕۆیشتن دیار نییە و کاتی بۆ نییە، بۆیە هەمیشە ئامادەی رۆیشتنن. لەم ڕووەوە رۆیشتن ئەرکێکی سەرەکییە. ئێستا ڕۆیشتن قەرزە، ئەرکە، خۆشەویستییە. لەبەر ئەوە، کاتێک دەکەونە سەر ڕێگا، هەموویان هیوای سەرکەوتن ڕادەستی یەکتر دەکەن.

ئەوان چەکەکانیان هەڵدەگرن، کە بە درێژایی شەو پاکیان کردبوونەوە، پشتێنەکانیان توند دەکەن، رەخت و قەیتانی پێڵاوەکانیان دەبەستن.

گروپەکە جانتاکانیان کۆنترۆڵ دەکەن، جانتای کێ قورس بێت، هەمووان یارمەتیی دەدەن. لەناو گەریلاکاندا هەموو شتێک بەم شێوەیەیە. تۆ پێش هاوڕێکانت شان دەدەیتە بەر قورسی و سەختییەکان. تۆ قورسترین بار هەڵدەگریت، دەچیتە سەختترین ناوچە، تۆ یەکەم تەقە  دەکەیت، سەرەتا تۆ بەڕێدەکەویت و تۆ پێش هەڤاڵەکانت خۆت دەهاوێژیتە بەر یەکەم فیشەکەکان.

خواردەمەنی دەکەنە ناو جانتاکانیان. پاروە نانێک لە جانتاکانیاندایە. ئاو، پەنیر و چەند زەیتونێکی تیدایە. بە کورتی، پێویستیی سەرەتایی ژیانی تیدایە.

پێکەنینی دوو گەریلای ژن بەر کامێرا دەکەوێت و کامێراکە تۆماری دەکات.

ناوی دیجلەیە و لە بچوکترین بەشی کوردستان لە کۆبانی لەدایکبووە، کە دڵی ملیۆنەها سۆسیالیست بۆی لێدەدا و ئەویش ڕێگای گەریلایەتیی گرتووەتەبەر. ئێستا لە زاپ، ئەو بە دڵێکی گەورەوە، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە دەڕوات بۆ چالاکی و دەڵێت: "ئەمە تەنها شەڕی زاپ نییە، ئەم شەڕە شەڕی هەموومانە، بڵاوبوونەوەی جەنگ لە ناوچەیەکی فراواندا بۆ ئێمە بووەتە سود، چونکە ئەم کێوانە شاخی ئێمەن، هەموو داگیرکەرێک، کە دێتە ئەم چیایانە لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانج. لەبەر ئەوەش گرنگ نییە ئێمە لە کوێ بین. ئەم شەڕە شەڕی هەموو گەریلاکانە".

دەم و چاوەکانیان بەخەندە بوو. کاتێکیش دەڕۆیشتن پێدەکەنین.

گەریلا کەوتەڕێ. بە سۆز و پەیمانەکەى و دڵسۆزانە دەستی بە رێکردنەکەى کرد.

گەریلا نیرڤانا و دیجلە دووبارە سەیر دەکەنەوە و پێدەکەنن.

قوڵایی لە چاوەکانی نیرڤانادا هەیە. ئەو ئاگاداری هەموو ئەو شتانەیە، کە ڕوودەدەن. من پێشتر ئەو هەستەم لە چاوی چەندین گەریلای تردا  بینیبوو.

نیرڤانا شەڕی زۆری بینیوە. لە باکوری کوردستان لەبەرەبەیانێکدا ڕووی لەشۆڕشی ڕۆژئاوا کرد. زۆرترین ئەشکەنجەی چەتە بەڕبەڕەکانی داعشی بینی. هاوڕێیەتی گەورەشی بینی. پاشان بەرەو چیاکان بەڕێکەوت. ئێستا لە ناو تیمێکی گەڕۆکدایە. بۆ هەموو ناوچەیەک دەڕوات چالاکی بۆ زاپ ئەنجام دەدەن.

ئەوەی لە بنچینەدا خستویانەتە ناو جانتاکانیان، ئومێدە، باوەڕیان بە گەڕانەوە بۆ لای یەکتر هەیە، خواستێکی گەورەیان بۆ ئازادی هەیە، سەرکەوتن لێرەوە دەستپێدەکات، لە دوای ئەوەش ڕێگایە و رێبوارێتی.

ئەم جەنگە شەڕی ئەوانە، بەڵام ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی دەهێنن دەبێتە سەرکەوتنی هەموو گەلانی کوردستان.

ژ.ت