ژنان لە دژ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەگەڵ ئۆزلەم دەمیرەڵ پەرلەمانتاری ئەوروپا کۆبوونەوە

شاندێکی ژنان لە دویسبورگ سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر کوردستان لەگەڵ ئۆزلەم دەمیرەڵ پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و لە

شاندێکی ژنان لە دویسبورگ سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر کوردستان لەگەڵ ئۆزلەم دەمیرەڵ پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و لەوبارەیەوە دۆسیەکیان پێشکەش کرد.

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، شاندێکی ئەنجومەنی ژنانی ڤیان سۆران لە ووپەرتال و ئەنجوومەنی ژنانی ئایسەل یوکسەل لە دویسبۆرگ لەگەڵ ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەڵ پەرلەمانتاری دی لینکە لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە.

ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ناوچە مەدەنییەکان بەکاردەهێنێت و داوایان لە پەرلەمانی ئەوروپا کرد، کە لە دژی ئەو تاوانانەى دژ بە مرۆڤایەتی دەست بە کار بێت.

ژنان لە دانیشتنەکەدا دۆسیەیەکیان سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک و داواکارییەکان بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پێشکەش بە دەمیرەڵ کرد.

ژ.ت