گەمارۆی چەک لەسەر ئێران ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت

گەمارۆی چەک لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ئێران لە چوارچێوەی پەیمانی ئەتۆمیدا ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت. بەپێی حکومەتی تاران، هەڵگرتنی گەمارۆکە بۆ واشنتۆن شکستێکی گەورەیە.

پەیامی ئەتومی بە بریاری ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بە ئێران کە لە تەموزی ٢٠١٥ لە ڤیەننا ئیمزاکرابوو، ١٨ی تشرینی یەکەمی کۆتایی دێت.

ئەمریکا مانگی ئاب هەوڵی ئەوەیدەدا کە ئەنجومەنی ئاسایش گەمارۆکە درێژ بکاتەوە و داوای کردبوو کە سزای نێودەوڵەتی بسەپێنرێن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی مۆسکۆ لە مانگی ئەیلول ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر گەمارۆ بەردەوام بێت، لەگەڵ ئێران لە ڕووی سەربازیەوە هیچ ڕێککەوتنێک ناکەن. چین لە ئێستاوە ئامادەیی دەربڕێوە کە دوای ١٨ی تشرینی یەکەم بازرگانی چەک لە گەڵ ئێران دەستپێ بکات.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەمریکا تووشی شکستێکی گەورە دەبێت و وتی،"ئێران جارێکیتر پیشانیدا کە ئەمریکا وەک خۆی دەڵێت، بەهێز نییە."