هەژاری لە شارەکانی ئێران پەرەدەستێنێت

بەهۆی سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕژیمی ئێران، کۆمەلگەی ئێران کەوتووەتە ناو قەیرانی هەژراییەوە، بارودۆخ وگوزەرانی هاووڵاتیان رۆژبە ڕۆژخراپتردەبێت. لەم قەیرانە گەورەیەی ئێراندا مندالان زەرەرمەندی سەرەکین.

لە ئێران بابەتی مندالانی کار بووەتە بابەتێکی ڕۆژانە لە هەرکۆلان و شەقامێکی شارەکانی شارەکانی ئێران تێپەڕدەبیت بە دەیان منداڵ دەبینرێت کە خەریکی کارکردنن.

دۆخی نالەباری گوزەرانی هاووڵاتیان گەییشتووەتە ئاستێک کە میدیاکانی سەربە دەسەڵاتی ئێرانیش ناتوانن چاولەو قەیرانە گەورەیە بپۆشن.هەفتەی پێشوو ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە دۆخی نالەباری منداڵانی کارکرد.

لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ئیلنادا هاتووە کە لە ئێران زیاترلە ٢میلیۆن منداڵی کاربوونیان هەیە. بەلام ئەمە ئامارێکە کە دەسەڵات خۆی دانی پیداناوە وبە پێی ئامارە نافەرمییەکانی ژمارەی ئەومنداڵانەی کە کاردەکەن سەرووی ٧ میلێۆن کەسە.

چاودێران وچالاکانی کۆمەلایەتی و مافی مندالان دەڵێن کە ئەوئامارانەی کە میدیاکانی دەسەڵات بڵاوی دەکەنەوە دوورن لەڕاستی .دەوترێت کە ماوەی یازدە ساڵە دەسەلاتدارانی ئێران هیچ راپۆرتێکیان دەربارەی ئاستی هەژاری ومندالانی کارلە ئێران ئامادە نەکردووە.

هەرچەندە هیچ ئامارێکی فەرمی لە بارەی ڕێژەی منداڵانی کار لە ئێراندا لە بەردەستدا نییە، بەڵام لایەنی بەرپرس و ناوەندە حکوومەتییەکان بوونی زیاتر لە ٢ میلیۆن منداڵی کاریان مەزەندە کردووە، کە لە شوێنە جیاجیاکاندا کاردەکەن.

ئەم ڕێژەیە لە کاتێکدا ڕوو لە زیادبوونە کە ڕێژیمی ئێران دوو پەیماننامەی لە ٨ ناوەندی جیهانی کار واژۆ کردووە و تەمەنی یاسایی بۆ کارکردن لە سەرووی ١٥ ساڵەوەی دیاری کردووە.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان ٧٢٪ی ئەم منداڵانە نەخوێندەواریان خوێندەوارییەکی کەمیان هەیە، زۆرێک لەم منداڵانە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیان یان بە هۆی نالەباری دۆخی ژیانی وهەژاری بنەماڵەکانیانەوە بەناجار ڕوو دەکەنە کارکردن.

منداڵانی کارسەرەڕای فشاری دەروونی کە لە سەریانە، تووشی نەخۆشیگەلێکی وەکوو: ئەیدز، هپاتیت، کوزاز،زکچوونی خوێنی، ئازاری ئەژنۆ، ئازاری پشت و شەلەلی منداڵان دەبن.

هەروەها زیاتر لە ٣٢% منداڵانی کار ڕووبەڕووی ئازاری جنسی و دەروونی و دەسدرێژیی سێکسی لە لایەن خاوەنکارەکانیان دەبنەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕژیمی ئێران خاوەن سەرچاوەگەلی نەوت وگازە و بەوەڵاتێکی دەوڵەمەند ناوی لێدەبردرێت بەڵام لە ئیستادا نزیک بە ٨٠٪ خەڵکی ئێران لە هەژاریدا دەژین.

ک-ش