ئیران: ناردنی تیرۆریست بۆ هەرێمی قەرەباخ قبوڵ ناکرێت

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ناردنی ژمارەیەکی نادیاری تیرۆریست لە سوریاوە بۆ دەوروبەری سنوری ئێران – ئازەربایجان قبوڵ ناکرێت.

ڕۆحانی لە وتارێکدا لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی ئەوەی کرد کە لە هەموو سنوری نێوان ئێران و ئازەریبایجان، بە هیچ شێوەیەک هەبوونی تیرۆریست قبوڵ ناکرێت.

قسەکانی رۆحانی دوای ئەوە دێت کە دەوڵەتی تورک چەتەکانی سوریای بۆ قەرەباخی سەروو ڕەوانە کردووە و لەدژی ئەرمەنستان شەڕ دەکەن.

ڕۆحانی وتی، "بەهۆی ناهەستیاربوونی لایەنەکان، خاکی ئێرانیش بۆردومان کراوە کە جێگای قبوڵکردن نییە.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ڕۆژی سێشەمە لە شاری مەشهەد، بەهۆی زیانگەیاندن بە خاکی ئێران، هوشداری دایە ئەرمەنستان و ئازەربایجان.

ف.ق