لە هێرشی دژی کاروانی ئۆتۆمبێڵی پارێزگارێک لە ئەفغانستان ٨ کەس کوژران

لەدژی پارێزگاری پارێزگای لاگمانی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هێرشی خۆکوژی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ٨ کەس کوژران.

بەپێی میدیاکانی ئەفغانستان لەدژی کاروانی ڕەحمەتوللا یارمال پارێزگاری لاگمان هێرش ئەنجامدراوە. لە ئاکامی تەقینەوەکەدا ٨ کەس کوژران کە ٤ کەسیان پاسەوانی پارێزگارەکە و ٤ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین

بەپێی سەرچاوەکان پارێزگارەکە بە برینداری ڕزگاری بووە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنیش بریندار بوون. تا ئێستا هیچ لایەنەک بەرپرسیاری تەقینەوەکەی نەخستووەتە ئەستوی خۆی.

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە کە ئەشرەف گانی سەرۆککۆماری ئەفغانستان لە قەتەرە و لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ناوچەکە چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. ٣ هەفتە لەمەوبەریش لە دەوحەی قەتەر لەنێوان حکومەت و تالیباندا دەست بە دانوستان کرابوو.

ز.ش