بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران

درەنگانی شەوی ڕابردوو ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کارگەی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان.

وەزارەتی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان درەنگانی شەو هێرشیان کردووەتە سەر کارگەی وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهان، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکاوە.

ڕاگەیەندراوە، هێرشەکە کاتژمێر ٢٣:٣٠ ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تەنها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە ئامانجەکەی گەیشتووە. دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دیکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیەوە تەقێندرانەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئێران بەبێ ئاشکراکردنی سەرچاوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ڕاشیگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی ڕووی نەداوە و تەنها سەربانی کارگەکە زیانی پێگەیشتووە".

ژ.ت