بەهۆی ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی بەغداوە، دوو بەرپرسی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە بۆستەکەی دوورخرانەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا دووجار ئاگر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لەحكومەتی عێراق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بە دورخستنەوەی عەلی تەقی بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و  نائیل سەعد سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەعێراق، بەهۆی ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا دووجار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاگر کەوتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەردانی و وەزیری ناوخۆ سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان كرد، بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی یەكێك لە هۆڵەكانی فڕۆكەخانەكەدا.

 بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا ڕایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دوومجار ئاگرێكی گەورە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتەوە، هەروەها توانرا بە ١٥ تیمی ئاگركوژێنەوە ئاگركە كۆنترۆڵ بكرێت.

ڕۆژی ١٥ی مانگ، ئاگرێك لەناو كافتریایەكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتەوە.

ف.ق