دەستەی دەستپاکی عێراق: "بەڕیوبەرایەتییەکانی پەروەردە گەندەڵترینن"

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەینێت کە: "بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە وڵاتەکەدا، لە بەرتیل وەرگرتن گەلندەلترین بەڕیوبەرایەتین بەراورد بە بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەکانی عێراق".

ئەمرۆ هەینی دەستەی دەستپاکی فیداڵی ئاشکرای کرد، کە بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەکان لە عێراق گەندەڵترینن لە وەرگرتنی پارەی بەرتیل، هەروەها پەروەردەی بەشی رەسافە لە بەغدا و قادسیەشبەرزترین ئاستی وەرگرتنی پارەی بەرتیلی تیدایە بە رێژەی ٥٨.٤٪ .

ئەم ڕاگەیاندنەش لەدوای لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی ڕاپرسی وەرگرتنی بەریل لە بەڕیوەبەرایییەکان کراوە، ئەم ڕاپرسییەش لەماوەی ٣ مانگدا لە ١٣هەزار ٥٥٤ کەسی سەر بە دامەزراوەی پەروەردە کراوە، هەروەها ٦٣٧ سەردانی مەیدانی لەلایەن لیژنەکانی دەستەی دەستپاکی ئەنجامدراوە، هەروەها داواکراوە ستاندارتی تایەبت دابنرێت بە پۆستی بەڕیوەبەرایەتییەکان، چونکە هاووڵاتیان مامۆستیان سکاڵایەکی زۆریان هەیە لەسەر هەڵسوکەوتی نەشیاو، خراپی مەمەلە کردن لەگەڵیان و درەنگ بەڕیکردنی کارەکانیان.

دەستەکە ڕاشیگەیاند: " ٣٧٪ی فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتی پەروەردە کاری داواکاریانی درەنگ کردووە تا بەرتیل بەدەن لەپێناو کارکردن لەسەر داواکانیان، هەروەها لاوازی چاودێری هۆکارە بۆ زیادبوونی ریأەی بەرتیل وەرگرتن، هەروەها ٦٢.٢٪ ئەو کەسانەی کە بەرتیلیان داوا دانیان بەوە داوە لە ڕێگەی کەسێکی ناوەند(دەڵاڵ) ئەو بەریلەیان داوە، هەروەها ٣٣٪یان بە ڕاستەوخۆ بەرتیلەکان داوە.

هـ .ب