فڕۆکەکانی ڕوسیا باکوری لازقییەیان بۆردومان کرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا، گوندنشینانی باکوری لازقییەیان بۆردومان کردوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا، گردەکانی کێبان-یان لە باکوری گوندی لازقییە کردوەتە ئامانج.

هاوکات هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، بە موشەک هێرشیان کردوەتە سەر ناوچەی بێنین و ناوچەکانی دیکەی باشووری گوندەکانی ئیدلب، لەگەڵ ئەوەشدا گوندەکانی حێممات و ئەلحەمیدیەی ڕۆژئاوای حەمایان کردوەتە ئامانجی خۆیان.

ڕوانگەی سوری  ڕاشیگەیاند،  کە ئەمڕۆ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بە تووندی ناوچەکانی چیای زاویلەی باشوری گوندی ئیدلب-یان تۆپباران کردووە، زیاتر لە ٤٠ موشەک  ناوچەکانی فێتایە، فیلیفیل و بێنین-یان کردوەتە ئامانج.

ف.ق