هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

بە سێ موشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

بەپێی سەرچاوەکان، سێ موشەکی کاتیۆشا بەر گەڕەکی مەنسوری نزیک لە ناوچەی سەوز کەوتونەتە خوارەوە.

ناوچەی سەوز شوێنی کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی دەوڵەتان و ناوەندە گرنگەکانی حکومەتی عێراقە.

لە مانگی تەموزەوە یەکەمجارە کە هێرشێکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. ئەمەش لە کاتێکدا کە دەنگەکانی هەڵبژارنی ١٠ی تشرینی یەکەم هەژمار دەکرێنەوە.

ف.ق