هۆزات: بڕیاری ڕاوەستاندنی چالاکی تاوەکو دوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ گەلی کورد و گەلی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە تا دوای هەڵبژاردن بەردەوام بن لە بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکان.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداریی لە بەرنامەیەکی تایبەت لە تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر دا کرد و شیکاریی بۆ پیرۆزباییە شکۆدارەکانی نەورۆزی کرد و وتی: "نەورۆز هەر خۆی ئەوەیە. ئەوە خودی نەورۆزە. لەم نەورۆزەشدا هەڵوێستێکی لەم شێوەیە نیشاندرا. هەڵوێستێکی وەهایە: ئێمە دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لەناودەبەین. ئێمە ئەوە بە تێکۆشانمان بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی ئازاد و تورکیایەکی دیموکراتیک پێکدەهێنین".

هەڵسەنگاندنی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە:

"لە مانگی ئازاردا ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی گەزی، قامیشلو و هەڵەبجە بوو. پێش هەموو شتێک بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەمەوە، کە لەم کۆمەڵکوژیانەدا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها بە تووڕەیییەکی زۆرەوە ئیدانەی ئەو هێزانە دەکەم، کە ئەو  کۆمەڵکوژیانەیان ئەنجامداوە. هاوکات لە سەرەتای مانگی ئازاردا شەهیدبوونی هەڤاڵی ڕاپەڕین ئامەد بڵاوکرایەوە، هەڤاڵ ڕاپەڕین لە هەموو بوارێکی خەباتدا تێکۆشاوە. ئەو لەم خەبات و تێکۆشانەماندا ڕەنجێکی زۆری داوە، بەتایبەتی لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیدا، لە بونیاتنان و دروستکردنی سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دێموکراتیک دا، لە بڵاوکردنەوەی پارادایمی ئازادیپارێزی ژنان، دێموکراسیی ژینگەیی لەناو کۆمەڵگەدا، کار و خەباتی زۆر بەهێزی کردبوو. لەمڕوەوە ڕەنجێکی زۆری داوە. بە ڕاستی هەڤاڵ ڕاپەڕین ڕەمزی ڕەنجدەری، ڕاستگۆیی، هاوڕێیەتی و دڵسۆزی بوو بە بەهاکانی تێکۆشان. من بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە. وەک وەفایەک و دڵسۆزی بۆی، بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئەم پارادایمە دەچەسپێنین. ئێمە پڕۆژەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە بەرامبەر سیستەمە فاشیستەکانی دەوڵەت نەتەوە،  لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک سیستەمێکی ئەلتەرناتیڤ، وەک سیستەمێکی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی گەلان بونیات دەنێین، با ئەمە بەڵێنمان بێت بۆ هەڤاڵ ڕاپەڕین.

بزووتنەوەی ژنان پشتیوانییەکی بەهێزی نیشاندا

لە مانگی ئازاردا، ٨ی مارس هەبوو. زۆر گرینگ بوو. بەهۆی بومەلەرزەکەی باکور و تورکیا بێگومان تا ڕادەیەک بە دڵشکاوی  تێپەڕی. بە زۆری بە پشتیوانیکردن پێشوازیی لێکرا. لە ٨ی مارسدا بزووتنەوەی ژنانی کوردستان، بزووتنەوەی ژنانی تورکیا خۆیان لە هەموو ڕوویەکەوە تەیار کردبوو. پشتگیریەکی بەهێز پیشان درا. لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ٨ی ئازار بەو شێوەیە تێپەڕی. بەڕاستیش بزووتنەوەی ژنان پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە، ژنان، کۆمەڵگا و گەل لە خۆی نیشاندا. بۆیە ٨ی مارس بە شێوەیەکی زۆر مانادار لە باکور و لە تورکیا پێشوازیی لێکرا. ٨ی مارس لە هەموو ناوچە و بەشەکانی کوردستان، ناوچەکە و جیهان پیرۆزکرا، بۆیە منیش ئەم ٨ی مارسە لە ژنانی زەحمەتکێشی جیهان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی ژنی ڕێبەری تێکۆشانەکەماندا سارا (ساکینە جانسز) بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی ئەو ژنانە دەکەمەوە، کە لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا شەهید بوون.

لە لایەکی دیکەوە پیرۆزکردنی شکۆمەدانەی نەورۆز بەڕێوەچوو. ئێمە ٢١ی ئازارمان پیرۆز کرد. لە هەموو شوێنێک، لە باکوور، لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات و لە تورکیا و هەروەها لە دەرەوەی وڵات، لە ئەوروپا، ڕووسیا، لە ژاپۆن و کەنەدا، لە هەموو جیهاندا پیرۆزبایکردنی زۆر بەهێزی نەورۆز بەڕێوەچوو. لەبەر ئەوەش من نەورۆز لە گەلەکەمان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی ئاسیای ناوەڕاست، لە گەلانی باڵکان پیرۆز دەکەم، لە هەموویان پیرۆز دەکەم، کە وەک بەهار پیشوازیی لێدەکەن، هاوکات لەکەسایەتیی شەهیدانی نەورۆز، مەزڵوم دۆغان و زەکییە ئالکان دا بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە. ئێمە لە هەفتەی قارەمانیداین، لەکەسایەتی هەڤاڵ مەزڵوم و مەعسوم کۆرکمازدا ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی ئادار و شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە.

نەورۆزی ٢٠٢٣ بوو بە نەورۆزی ڕێبەرایەتی

بێگومان نەورۆز بەتەواوی بوو نەورۆزی ڕێبەرایەتی. ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی مۆری خۆی لە نەورۆزدا. لە باکوور، لە گەورە  شارەکانی تورکیا، لە زۆربەی شارەکانی تورکیا دا نەورۆز پیرۆزکرا. لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست، لە چانا قەڵا و لە زۆربەی ناوچەکاندا پیرۆزبایکردنی زۆر مانادار بۆ نەورۆز هەبوو. لە ڕۆژئاوا زۆر شکۆدار بوو، لە ڕۆژهەڵات، لە باشوور و لە هەموو شوێنێکی جیهان شکۆدار بوو. لە هەموویاندا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی مۆری خۆی لە نەورۆز دا، بۆیە نەورۆزی ئەمساڵ بوو بە نەورۆزی ڕێبەرایەتی. گەلەکەمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی ئیرادەیەکی بەهێزتریان نیشاندا.

بێگومان ئەو تێکۆشانە، کە چەندین ساڵە بەردەوامە، لەگەڵ نەورۆزدا گەیشتە بەرزترین ئاست. ئەوە زۆر مانادار بوو. نەورۆز بوو بە نەورۆزی ڕێبەرایەتی. هەر خۆی ڕێبەری نەورۆز رێبەر ئاپۆیە. ئەوەی ئەوەندە و بە ڕادەیە نەورۆزی واتادار کرد، گۆڕیی بۆ نەورۆزی بەرخودان، تێکۆشانی بزووتنەوەی ئاپۆیی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بۆیە ڕاستیی گەلی نەورۆز ئافێنرا. گەلێکی وەها ئافرێنرا، کە بووە خاوەنی ئیرادە، هۆشمەندی، ئازادیپارێزی و بە تێکۆشانی خۆی بۆ دێموکراسی، ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی بوو بە نموونە بۆ هەموو جیهان. ڕاستی گەلێکی خاوەن ئیرادە، هۆشمەند و زانا، ڕێکخستنکراو و رێکخراو ئافرێنرا. ئەمە بە تێکۆشانی بزووتنەوەی ئاپۆیی ئافرێنرا. ئەم ئیرادەیە بە تێکۆشان لەسەر هێڵ و فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای ڕێبەرایەتی دروست بووە.

ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی زیاتر بووە ڕۆژەڤ

ڕێبەرایەتی لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٣دا یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ گروپێکی بچووک لە بەنداوی چوبوک لە ئەنقەرە ئەنجامدا. ئەمڕۆ لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٠ ساڵ بەسەر ئەو کۆبوونەوەیەدا تێدەپەڕێت. ڕێپێوانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەرایەتی ئیرادەیەکی خەبات و تێکۆشانی  دروستکرد، کە گەیشتە ملیۆنان کەس. ئەمڕۆ ملیۆنان کەس بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن. ئەمە زۆر مانادارە. کاریگەری و هێزی ڕێبەرایەتی نیشان دەدات. ئاستێکی وەهای لەگەڵ خۆی ئافراندووە، کە کاریگەری لەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دروستکردووە. لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا، لە هەموان زیاتر ژنان و گەنجان بە بەهێزی هاواریان کرد، وەریان چەرخاند بۆ گۆڕەپانی ڕاپەڕین. پێش و دوای پیرۆزبایی نەورۆز بە پێشەنگایەتی گەنجان لە چەندین ناوچەدا پۆستەرەکانی ڕێبەرایەتی هەڵواسران. من بۆ ئەوەش پیرۆزبایی لە ژنان و گەنجان دەکەم. لەم نەورۆزەدا ئاستێکی زۆر گەورە و مانادار پیشان درا. لەم نەورۆزەدا ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی زیاتر بوو بە ڕۆژەڤ. ئەوەش ئەمڕۆ لەلایەن چەندین لایەنەوە باس و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەم داواکارییە لەلایەن گەلەکەمان و دۆستانمانەوە بە ئیرادەیەکی زۆر بەهێزەوە دەستنیشانکرا. بە دڵنیاییەوە ئەمە زۆر مانادارە. لە ئێستاوە، دەبێت ئەمە بە هێزی بەڕێوەبچێت و ئەنجام بدرێت. واتە دەبێت ئەم ئیرادەیە، کە لە نەورۆزدا ئافرێنرا، پێویستە تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر بکات، ئاستی تێکۆشانێک، کە ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ مسۆگەر بکات، نیشان بدرێت و دەبێت ئەم تێکۆشانە بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت. لە هەموو کات زیاتر لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نزیکتر بووینەتەوە. ئەم نەورۆزە ئەم ڕاستییەی دەرخستووە. گرنگە ئەم ئیرادەیە، کە لە نەورۆزدا ئافرێنرا، ئەم ئیرادەیەی تێکۆشان، هەڵوێستی بەرخۆدان لە ئێستاوە هەموو ڕۆژێک بکەین بە ڕۆژی نەوزۆز و ساڵی ٢٠٢٣ بکاتە ساڵی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر بکەین. ئەمە سەرەکیترین ئەنجامە، کە دەتوانین لەم نەورۆزەوە بەدەستی بهێنین. گەلەکەمان هەڵوێست و ئیرادەی ئەمەیان دەستنیشانکرد. پێویستە لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەرخودان بەردەوام بێت.

دەبێت ئێمە پارادایمی ڕێبەرایەتی بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوبکەینەوە

 شتێکی تری گرینگ ئەوەیە، ئێمە زۆر جار ئەمەمان هەڵسەنگاندووە. هەر ئەوەندەی پارادایمی ڕێبەرایەتی بڵاوبوویەوە، ئێمە بە پارادایمی ڕێبەرایەتی، کۆمەڵگای جیهانی، گەل و ژنانمان لە دەوری یەک کۆ کردەوە. خاوەندارییەکی بەهێزتر لە ڕێبەرایەتی بەدیهات. باشتر لە ڕێبەرایەتی تێگەشتوون. ئەو خزمەتانەی، کە ڕێبەرایەتی پێشکەشی مرۆڤایەتیی دەکات باشتر دەبینرێن، لەبەر ئەوەش مرۆڤایەتی، گەل و کۆمەڵگا زیاتر بە بەهێزی پشتیوانی لە ڕێبەرایەتی دەکەن، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی تێدەکۆشن. بە بەهێزترین شێوە بەشداری لە خەباتی کورداندا دەکەن. دەبن بە بەشێک لەم خەبات و تێکۆشانە. ئەم تێکۆشانە دەبێتە تێکۆشانی گەلانی یەکگرتوو، تێکۆشانی ژنانی یەکگرتوو، تێکۆشانی کۆمەڵگا، بۆیە پێویستە پارادایمەکە بە شێوازی جۆراجۆر و شێوازی دەوڵەمەندتر لە نێو کۆمەڵگا بڵاو بکەینەوە و بە مرۆڤایەتیی بناسێنین. ئەمە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی زۆر گرنگە، چونکە ئایندەی مرۆڤایەتی لەم پارادایمەدایە. لەبەر ئەوە، پێویستە ئێمە خەبات و کارێکی بەهێزتر بکەین. ئەم نەورۆزە بە بەهێزترین شێوە پرۆسە و قۆناغی خەبات و تێکۆشانی ڕوونتر کردەوە. دەبێت ئێمە بە بەهێزترین شێوە درێژە بەم بابەتە بدەین.

هەڵوێستی گەلی عەرەب گرنگ بوو

بێگومان لەم نەورۆزەدا هەڵوێستی عەرەبەکانیش زۆر گرنگ بوو. لە زۆرێک لە شارەکانی عەرەب، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، عەرەبەکان داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. لە چەندین ناوچەدا نەورۆزیان لەگەڵ گەلی کورد پیرۆزکرد. ئەوان ئیرادەی ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک نیشاندا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. لەسەر ئەم بنەمایە، پەیامێکی زۆر گرنگ بوو. وەک وتم، دەبێت ئەو ئیرادەیەی لە نەورۆزدا نیشاندرا بکەینە ئیرادەی بەرخۆدان و تێکۆشانێکی بەهێزتر و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەم نەورۆزە هەڵوێست و ئیرادەی ئەمەی نیشاندا.

ئێمە دەسەڵاتی فاشیستیی بکوژ و پاکتاوکار دەڕوخێنین

مانای نەورۆز بۆ کورد جیاوازە. وەک وتم، هەندێک گەلی تریش نەورۆز پیرۆز دەکەن. لەسەر بنەمای پێشوازیکردن لە بەهار پیرۆزی دەکەن، بەڵام بۆ کورد مانایەکی زۆر جیاوازتری هەیە. نەورۆز بۆ کورد ڕاپەڕینە لە دژی زوڵم و زۆرداری و ستەم. نەورۆز بۆ کورد بەرخۆدانی ئازادییە، ڕاپەڕینە. لە کاوەی ئاسنگەرەوە تاوەکو ئێستا ئەو نەورۆزە بەم شێوەیە لە دژی زوڵم و زاڵمەکان پیرۆز کراوە. لە ساڵی ١٩٧٣ەوە، واتە هەنگاوەکان بۆ دروستبوونی پەکەکە، ئەوە ماوەی ٥٠ ساڵە ئەو واتایەی نەورۆز بۆ کورد قووڵتر بووەتەوە، گەلی کوردستان بووە بە گەلی نەورۆز، لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە بۆ حەفتا ساڵی بوونە بە گەلێکی ڕاپەڕیو، بەرەنگار، هەستانەوە و نەورۆز بەو شێوەیە پیرۆز دەکەن. ئێستا ئەم نەورۆزە بەتایبەتی نەورۆزی ئەمساڵ لەسەر ئەم بنەمایە پیرۆزکرا. زوحاکی ئەم سەردەمە، ستەمکاری ئەم سەردەمە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەیە. نەورۆزیش لە دژی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە، لە دژی دەسەڵاتداریی فاشیست و بکوژ و پاکتاوکار هەڵوێستێکی بەهێز، سەرهەڵەدان و ڕاپەڕینێکی بەهێزی نیشاندا. ئەمە زۆر مانادارە. لەلایەکەوە ئەو هەڵوێستەی بۆ ڕووخاندنی ئەو دەسەڵاتە فاشیستە نیشاندا، پرۆسەیەکی لەو شێوەیەی دەستپێکرد. لەم نەورۆزەدا و لەو ڕووەوە ئیرادەیەکی بەهێز نیشاندرا. وتی، ئێمە ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە لەناودەبەین، ئێمە دەسەڵاتی فاشیستیی پاکاوکار دەڕوخێنین. لەم نەورۆزەدا ئەو ئیرادە و هەڵوێستە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز نیشاندرا. نیشانی جیهان، دۆست و دوژمن درا. ئەوەش واتادار بوو.

هەڵوێستێکی بەهێزی تێکۆشان نیشان درا

بەڕاستی نەورۆزی ئەمساڵ هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی پڕ و لێوانلێو بوو لە پەیامی سیاسیی بەو شێ,ەیە، بەڕاستی هەموو نەورۆزەککانمان بەم شێوەیەیەن. لە ڕاستیدا گۆڕەپانی نەورۆز ئەو گۆڕەپانەیە، کە سیاسەتی دیموکراتیک بە بەهێزترین شێوە تیایدا  پەیڕەو دەکرێت. گۆڕەپانی بنیاتنانی دێموکراسییە. جێگای زەقبوونەوە و بەرجەستبوونی دیموکراسیی ڕادیکاڵە. نەورۆز ئەو پرۆسەیەیە، کە گەل ڕاستەوخۆ بەشداریی تیادا دەکەن، داواکان و ئیرادەی خۆیانی تیادا نیشان دەدەن. گۆڕەپانەکانی نەورۆز ڕاستییەکی وەها نیشان دەدەن، بۆیە ناکرێت نەورۆز جیاواز لە سیاسەتی دێموکراتیکی هەڵسەنگێنرێت. نەورۆز نابێت بە جیاواز لە بەرخودان  هەڵبسەنگێنرێت. ئەستەمە نەورۆز بە جیاواز لە ڕاپەڕین هەڵبسەنگێنرێت. ئەمە خودی نەورۆزە. لەم نەورۆزەشدا هەڵوێستێکی لەم شێوەیە نیشاندرا. هەڵوێستێکی وەها: ئێمە ئەو دەسەڵاتە فاشیستییەی ئاکەپە - مەهەپە لەناودەبەین. ئێمە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک بونیات دەنێین. ئێمە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. واتە کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە بەستراونەتەوە. لە یەکتر دابڕاو نین. ئێمە ئەمە پێکدەهێنین. هەڵوێست و ئیرادەی ئەمە لە نەورۆزدا بەهێزترین شێوە دەستنیشانکرا، بۆیە بەهێزترین هەڵوێستی تێکۆشان و بەرخۆدان لە دژی رژێمی فاشیست نیشان درا. بەمشێوەیە پەیامی سیاسی درا. گەلەکەمان ئەو پەیامەی بە ئێمە دا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. سەبارەت بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان پەیامێکی زۆر بەهێز درا.

پەیامی یەکێتیی نەتەوەیی

بێگومان پەیامێکی تری گرنگ و پەیامێکی ماناداری گەلەکەمان، کە بە بەهێزی نیشاندرا، هەڵوێستی یەکێتیی نەتەوەیی بوو. داوا لە هەموو رێکخستنەکان، پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو بەش و پێکهاتە جیاوازەکانی کورد کرا، کە یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن. هەڵوێستی یەکێتیی نەتەوەیی دەستنیشانکرا. لە هەموو شوێنێک هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی یەکێتیی نەتەوەیی نیشان درا. لەبەر ئەوە، زۆرێک لە لایەنەکانیش پەیامی یەکێتیی نەتەوەییان بڵاوکردەوە.، زۆر پارت و لایەنی سیاسی لەم بارەیەوە پەیامیان دا، لەحزبە کوردییەکانەوە بۆ زۆرێک لە دۆستان، تاوەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، چەندین پەیامی گرنگ درا.

لە نەورۆزی ئامەد دا داواکاری سەرەکیی هەمووان مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیکی کورد بوو. داوا، ئیرادەی و هەڵوێستی ئەم بابەتە دیاریکرا. ئەمە زۆر مانادار بوو. لە هەمان کاتدا، پەیامێک بۆ هەموو کەسێک، بۆ هەمووان پەیامێک بوو. دەبێت هەموو کەس ئەم پەیامەی گەلەکەمان ببینێت، دەبێت بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک لە ئێستاوە ئەرکێکی زۆر بەهێز لە ئەستۆ بگیردرێت و بەڕێوەبچێت. ئەو هێزانەی شان دەدەنە بەر ئەمە، هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، کە بەگەرمی لەمە نزیک دەبنەوە، دەبێت هەڵوێستیان لەسەرو حیزب و ئایدیۆلۆژیاوە نیشان بدەن و بە پێداگرییەوە خەون و تامەزرۆیی گەلەکەمان لەمساڵدا پێکبهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە کاری بەهێز بکرێت. ئێمە لەم بوارەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ئێمە تێکۆشانی ئەمە بەڕێوەدەبەین. ئێمە ئەو کارە دەکەین. هەر لە سەرەتاوە، ئەمە تێڕوانین و رێنوێنیی سەرەکی ڕێبەرەکەمان ئەوە بوو، ئەم سیستەمە بوو. گەلەکەشمان بە هەمان شیوەیە. ئێمەش لەم بوارەدا کاری جدیمان کردووە، بەڵام ئەمە بەتایبەتی بەهۆی هەڵوێستی پارتی (پەدەکە)ەوە ڕووینەداوە بەڵام گەلەکەمان ئەمەیان نیشان داوە، لەم نەورۆزەدا دەرکەوت، کە کورد دەتوانێت بەبێ پارتی (پەدەکە) یەکێتیی نەتەوەیی خۆی دروست بکات. هەر خۆی ئێستا پارتی (پەدەکە) بە ڕۆڵێکی خراپەکارانە و بێ خێر و نەشیاو هەڵدەستێت. شانبەشانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار دەجوڵێتەوە. تاوەکو ئەمڕۆ ئەو سیاسەتەی خۆی بەوشیوەیە بەڕێوەدەبات، بۆیە کەواتە هەڵوێستیان ڕوون و ئاشکرایە. سەرەڕای ئەوەش دەکرێت یەکێتی نەتەوەیی کورد دابمەزرێنرێت. هەنگاو بەهەنگاو کار بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێت. گەلەکەمان بە بەهێزی ئەم ویست و ئیرادەیەیان لە خۆیان نیشانداوە.

چالاکیەکانی ژنان و گەنجان واتادارن

ژنان و گەنجان بە ڕاستی مۆری خۆیان لە نەورۆز دا. بەتایبەتی گەنجان هەڵوێستێکی زۆر بەهێزیان نیشاندا. وەریانچەرخاند بۆ سەرهەڵدان. لەشەقامەکان، لە گۆڕەپانەکان و لەچەندین ناوچەدا پۆستەری ڕێبەرایەتییان بەرزکردەوە. بە تایبەتی هاوار و داخوازیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتیان دەکرد. لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی پاکتاوکار داوای تێکۆشانیان کرد. هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی بەرخودان و بەرەنگارانە نیشان درا. ئەمە زۆر مانادارە. بۆیە ئەو گەنجانەی کورد پیرۆز دەکەم، سڵاویان لێدەکەم، پیرۆزبایش لە ژنان دەکەم. ئەم تێکۆشانە لە ئێستاوە بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان گەشە دەکات، گەورە دەبێت، بێگومان و بە دڵنیاییەوە کوردستان ئازاد دەبێت و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک دەبن. ئەم نەورۆزە بەم شێوەیە پەیامێکی سیاسیی زۆر بەهێزی دا.

بومەلەرزەکە وەک کۆمەڵکووژییەکی لێهات. لە رۆژئاوای فرات لەناو کوردان و لە ناو عەلەوییەکاندا بووە جینۆساید. هەڵە نییە کە ئەوە وەک کۆمەڵکوژی پێناسە بکرێت. دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بوو. بەڵام ئێمە پێشتریش هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد. بە دڵنیاییەوە بومەلەرزە روودەدەن. تورکیاش و کوردستانیش لە سەر هێڵی بومەلەرزەن. بە تایبەتی لە رۆژئاوای فرات ئەو ناوچەیەی بومەلەرزە تیایدا روویدا بە تەواوەتی لە سەر هێڵی بومەلەرزەیە. بومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری ریختەر بوو، گوڕەکەی یەکجار زۆر گەورەش نەبوو. لە زۆر شوێنی جیهان بومەلەرزەی لەوە بەهێزتریش روودەدەن، بەڵام لە زۆر شوێن کەس زیانی بەرناکەوێت. بە هۆی سیاسەتی بەرتیل و رانت، داگیرکەری و دەسەڵاتداری فاشیست لە تورکیا کارەسات، کومەڵکوژی و جینۆسایدی بەم جۆرە روویدا. بەهۆی خراپی دروسکردنی بیناسازی شارەکان، تاڵانکردنی ژینگە، وێرانکرندی سروشت، بیناکان بە کەرستەی لاواز دروستکران، رێکار و رێوشوێن بەرامبەر بە بومەلەرزە نەگیرانە بەر، لە رۆژانی یەکەمدا دەستوەردان ئەنجام نەدرا. دامەزراوەکانی دەوڵەت بە سوپاشەوە لە پێناو رزگارکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزە نەخرانە ئامادەباشیەوە، بەهۆی ئەوەی دەستوەردان نەکرا ئەو هەموو مرۆڤە گیانیان لەدەستدا. بە رادەی جینۆساید مرۆڤەکان گیانیان لەدەستدا. بە بەرچاوی جیهانەوە سەدان هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، بە سەدان هەزار لە ژێر وێرانەی خانووەکاندا مانەوە. نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە تەرمەکان. شارەکان تەختی زەوی بوون. ملیۆنان مرۆڤ ناچار بوون لە شار و گوندەکانیان کۆج بکەن. بە سیاسەتێکی مەبەستدار بە تایبەتی کۆچبەری بەسەر کوردانی عەلەوی و کوردەکان لە رۆژئاوای فراتدا سەپێندرا. دەستبەسەر منداڵەکانیاندا گیرا. منداڵەکان بە تەریقەتەکان فرۆشران. زۆر منداڵی کچ یاخود ژن رفێندران. چارەنووسیان نادیارە. واتە لە هەر روویەکەوە هەڵبسەنگێندرێت ئەوانەشی بە زیندوویی مانەوە کوژران. ئەوەی روویدا کۆمەڵکوژی بوو. ئەمانەش هەر هەموو لێکەوتەی سیاسەت بوو. لەوەها کاتێکدا هەم بۆ ئەوەی گەلەکەمان بکەوێتە ئامادەباشییەوە بەهۆی بومەلەرزەوە و بەشداری کارەکانی بەهاناوەچوون بێت، هەمیش بۆ ئەوەی دەوڵەت بە هەموو دامەزراوەکانیەوە بە سوپا، پۆلیس، پاسەوانان بەشداری لە کارەکانی رزگاربوون بکات، بە شەڕەوە سەرقاڵ نەبێت، بڕیارماندا چالاکییەکانمان رابگرین. ئەو بڕیارەمان ئاشکرا کرد. بڕیارێکی مرۆیی، ویژدانی و ئەخلاقی بوو. بەڵام دەوڵەت هەر لە یەکەم رۆژەوە شەڕی رانەگرت. سوپاکەی بە تەواوەتی بۆ شەڕ خستە ئامادەباشییەوە. تەکنەلۆژیای خۆی بۆ شەڕ خستە ئامادەباشییەوە. بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر ناوچە کە لە رێگەی زەمینیەوە گەیشتن پێیان ئەستەم بوو دەیتوانی بۆ چاودێری رەوانەیان بکات و هەلیکۆپتەر تیمەکانی بەهاناوەچوون بگەیەنێت ئەو شوێنانە و یارمەتیان بدات، بەڵام ئەوەی نەکرد. هەموو هەلیکۆپتەرەکان و فڕۆکەبێفرۆکەوانەکانی بۆ شەڕ بەرەو گۆڕەپانەکانی شەڕ نارد. رووی سوپایان کردە ناوچەکانی شەڕ. شەڕ بە شێوەیەکی دژوار بەردەوام بوو. سوپای لەسەر سنوور و لە هەموو شوێنێک بڵاوکردەوەسوپای بەشداری لە کارەکانی بەهاناوەچوون لە ناوچەکانی بوومەلەرزە نەکرد. پۆلیس بەشدار نەبوون. ئەو هاوکاریانەشی رەوانە کران رێگرییان لێکرا. هەڵوێستێکی بەم جۆرە دوژمنکارانە نیشان درا. لە راستیدا بەم بڕیاری راگرتنی چالاکییە رووی دەوڵەتی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر، تاڵانکەر جارێکیتر بە روونی دەرکەوت. دەمامکی سەر روخساری دەوڵەت داماڵدرا. بڕیاری راگرتنی چالاکی بەم جۆرە درا. لەئێستاشدا شەڕەکە بێ پسانەوە بەردەوامە.

بڕیاری راگرتنی چالاکی تا هەڵبژاردن کاری پێدەکرێت

لە دۆخی ئێستادا تورکیا پێیناوەتە قۆناغێکی زۆر گرنگەوە. قۆناغی هەڵبژاردن لە ئارادایە. ئەو قۆناغەی هەڵبژاردن بۆ کۆمەڵگای تورکیا، بۆ کۆمەڵگای کورد زۆر گرنگە. بەراستیش هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو نییە. واتایەکی مێژوویی هەیە. تێکۆشانی ئێمە ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیە هێناوەتە لێواری رووخانەوە. هاتووەتە قۆناغی رووخانەوە. قۆناغی هەڵبژاردنیش بەشێکە لەوە. لەم قۆناغەی هەڵبژاردندا ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز پەیڕەو بکرێت، تێکۆشان بەرز بکرێتەوە ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لە ١٤ی ئایاردا دەڕووخێت. لەسەر ئەو بنەمایە هەڵبژاردن هەڵگری واتایەکی بەم جۆرەیە. وەک من وتم، ئەمە بەشێکی گرنگی ئەو تێکۆشانەیە، هەربۆیە بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکانمان سەرلەنوێ هەڵسەنگاندەوە. لەوەها قۆناغێکی بەم جۆرەدا گرنگەدا ئەو بڕیارەمان هەڵسەنگاندەوە. لە چوارچێوەی گرنگی هەڵبژاردن بۆ گەلەکەمان، بۆ گەلانی تورکیا، بە گوێرەی راستی مێژوویی ئەم هەڵبژاردنە، بریارماندا کە بریاری راگرتنی چالاکییەکان لەم قۆناغەی هەڵبژاردندا بەردەوام بێت، تا کاتی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت و دوای هەڵبژاردن سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە. هەربۆیە بڕیاری ئێمە لەبارەی راگرتنی چالاکییەوە لە قۆناغی هەڵبژاردندا بەردەوام دەبێت. دوای هەڵبژاردن سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەین.

بێگومان لەم قۆناغەدا ئێمە ئەوەمان بینی و لە ئێستا بە دواشەوە ئەوە بەردەوام دەبێت. بریارگەی ناوەندیشمان راگەیەندراوی گرنگیدا. لەکاتی دەرچوونی بڕیاری راگرتنی چالاکییەکان بەدواوە دەوڵەتی تورکی فاشیست هێرشەکانی زیاتر کردووە. لە چەکی کیمیاییەوە تا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و تێرمۆباریک و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغە بە دەیان جار، بە سەدان جار بەکاریهێناوە و بەکاردەهێندرێت. لە هەموو شوێنێک هێرشەکان بەردەوام بوو. لەئێستاش بەدواوە بەردەوام دەبن.

لە دژی هێرشەکانی دەسەڵات دەبێت هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدرێت

پێمان ناوەتە قۆناغی هەڵبژاردنەوە. لە زۆر ناوچە ئەو هێرشانە بەردەوامن. لە لای رۆژئاواشەوە دۆخەکە بەم جۆرەیە. بۆ باشوور و باکووریش دۆخەکە بەم جۆرەیە. هێرشەکان بەردەوام دەبن. بەهۆی بریاری راوەستاندنی چالاکییەکانەوە نابێت هێزەکانی گەریلامان بە هیچ جۆرێک سست ببن، دەبێت گەلەکەمان لە هیچ گۆڕەپانێکدا خۆی سست نەکات. دەبێت بە چالاکترین شێوە وەڵامی بەهێز بە هێرشەکان بدرێتەوە. بڕیاری راگرتنی چالاکی لەبەردەم ئەوەدا ئاستەنگ نییە، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هەموو هێزەیەوە هەڵدەکوتێتە سەرمان. لە هەموو شوێنێک هێرشی زۆر دژوار لە ئارادایە، لە هەموو شوێنێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا، لە دژی هەموو چەشنە هێرشێکدا گەریلاش چالاکترین شەڕ، چالاکترین تێکۆشان، بەرخودان دەکات.  ئەم بابەتە بە دڵنیاییەوە سست بوون هەڵناگرێت. بەڵام بەتایبەتی لەم قۆناغی هەڵبژاردنەدا یەکینە سەربازییەکانمان لە شارەکان، هێزە سەربازییەکانمان لە شارەکان بە هیچ جۆرێک چالاکی ناکەن. لە پرۆسەی هەڵبژاردندا وەک من وتم، قۆناغی راگرتنی چالاکی بەردەوام دەبێت. دوای هەڵبژاردنەکە سەرلەنوێ دۆخەکە هەڵدەسەنگێنینەوە.

من جارێکی دیکە دەمەوێت بڵێم، گرنگە. دەبێت هێزەکانی گەریلامان و گەلەکەشمان ئەو بانگەوازەی بڕیارگەی ناوەندیمان ببینن و گوێی لێبگرن. لە هەموو شوێنێک دەبێت ئامادە بن. لەبەر ئەوەی ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیە لەپێناو ئەوەی نەیدۆڕێنێت هێرشەکانی زیاتر دەکات. باش بەوە دەزانین. لە بەرامبەر ئەوەش هەڵوێست، تێکۆشان و بەرخودانی بەهێز نیشان دەدرێت. بەهێزترین وەڵام دەدرێتەوە. لەم بابەتەدا هیچ دوودڵییەک بوونی نییە. دەبێت هەموو کەس بەم جۆرە تێبگات.

پشتیوانییەکی بەهێز نیشاندرا

لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان سیاسەتی سڕینەوە و کۆمەڵکوژی بەردەوامن. هێشتا لە زۆر شوێن هاوکارییە نەگەیەندراوەتە خەڵک. بێهیوایی، هەژاری و کۆچبەرییەکی گەورە لە ئارادایە. دەوڵەت بە مەبەست ئەمە دەکات. بە تایبەتیش ئەو سیاسەتانە لە دژی کوردانی عەلەوی و کوردان درێژەپێدەدات. هەوڵ دەدەن کە چیتر خەڵک لەوێ نەمێننەوە. دەیانەوێت کوردان لە رۆژئاوای فرات دەربکەن.

پلانی شارک ئیسڵاحات پلانێکی قڕکردنە. لە رێگەی ئەم پلانەوە دەخوازرێت کورد و کوردستان بە تورک بکرێن، ئێستاش ئەو دەوڵەتە لە رێگەی ئەم بومەلەرزەیەوە درێژە بەوە دەدات. لەو شوێنانەی کە کوردی عەلەوی و کوردی تێدا دەژین بە تایبەتی هیچ هاوکارییەک رەوانە نەکرا. گەل لەوێ لە سایەی یەکگرتوویی و پشتیوانی گەل، پستیوانی رێکخراوە مەدەنییە کۆمەڵایەتییەکان و هاوکارییەکانیان لەسەر پێ خۆیان راگرت. بەهۆی ئەوەوە تائێستا درێژە بە ژیانیان دەدەن. لەرێگەی ئەو پشتیوانیانەوە کۆمەڵگا درێژەی بە ژیانی خۆیدا. نمونەیەکی هاوپشتی و پشتیونای بەهێز نیشاندرا. ئەو پشتیوانییە بە زیندوویی رایگرتن. ئەمە راستییەکە.

بە یەکگرتوویی ئاوەدانکردنەوەش مسۆگەر دەبێت

لە رێگەی کۆمەڵکوژیی مەرەشەوە دەیانویست رۆژئاوای فرات لە کورد چۆڵ بکەن. هێرشێکی کۆمەڵکوژی بوو، بە پلان ئەنجامدرا و تا ئاستێکیش ئامانجەکانی پێکا. بە سەدان هەزار کەس لە رۆژئاوای فراتەوە بە هەموو شوێنێکی جیهاندا بڵاوبوونەوە. زۆر کەس روویان کردە ئەوروپا. ناچاربوون روو بکەنە گەورەشارەکان و شارەکانی وترکیا. تائاستێک لە ژیان ئەستەم بێت. لەو ناوچانە ژمارەیەکی کەم مانەوە. ئێستاش لە رێگەی بومەلەرزەوە دەیانەوێت هەمان شت بکەن.

بەراستیش ئێستا هەمان سیاسەت وەک درێژکراوەی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی مەرەش پەیڕەو دەکرێت، بەردەوامە. ئێستا دەبێت ئەوە پوچەڵ بکرێتەوەلەبەرامبەر ئەوەش دەبێت ئەم یەکگرتووییە کۆمەڵایەتیە بە بەهێزی بەردەوام بێت. نابێت مرۆڤەکان هیچ هیوا و چاوەڕوانییەکیان لەم دەوڵەتە هەبێت. خۆی لە خۆیدا ئەو جینۆساید و کۆمەڵکوژی دەکات. گەلەکەمان بە هاوپشتیی برینەکانی ساڕێژ دەکات. بە یەکگرتوویی خۆی دەپارێزێت. ئەمە راستیەکە. لەبەر ئەوە دەبێت ئەم یەکگرتووییە بەردەوام بێت. دەبێت گەلەکەمان ئیرادەی بەهێزی خۆی بپارێزێت. دەبێت پشوودرێژ بێت. دەبێت بە پشتیوانی گەلەکەمان گوندە وێرانبووەکان سەرلەنوێ ئاوەدان بکرێنەوە. لەم بوارەدە دەکرێت پرۆژەی بەهێز ئامادە بکرێن. دەکرێت ئەوە لە سەر بنەمای تێگەیشتنی ئیکۆلۆژیک ئەنجام بدرێت. لەم رووەوە پشتیوانییەکی زۆر بەهێز هەیە، یەکگرتوویی هەیە، هاوکاری و یارمەتی هەیە. هەموو ئەو هاوکارییانە دەتوانرێت بکرێنە پرۆژەی زۆر گرنگ. دەتوانن بکرێنە پڕۆژەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە.

لەبەر ئەمە بەهۆی ئەم بومەلەرزەوە وەرچەرخانێکی کۆمەڵایەتی گرنگ لەئارادایە. لە هۆشمەندی تۆڕ و تەونی کۆمەڵایەتی، سۆسیۆلۆژی و بەجەماوەریبووندا بەراستیش گۆڕانکاری گەورە هاتە ئاراوە. بۆ نمونە لە رۆژئاوای فرات سیاستەتێکی بەم جۆرەی دەوڵەت لە ئارادابوو کە کوردی سونی و کوردی عەلەوی بە گژ یەکدا بکات، بیانکەنە دوژمنی یەکتر، کورد و تورک بە گژ یەکدا بکەن، دوژمنایەتی لەنێویاندا دروست بکات. یاخود دینپارێزی، مەزهەبپارێزی و نەژادپەرستی وەک سیاسەتێکی سیستماتیک لەو ناوچەیە پەرەپێبدا. لە سەرتاسەری کوردستان ئەمەی کرد، بەڵام لەوێ زۆر قووڵتر کردی. لەبەر ئەوە لەوێ گۆڕانکارییەکی دیموگرافیکی زۆر گەورەی هێنایە کایەوە. ئێستاش ئەوە دەکات. وەک بەشێک لە کۆمەڵکوژی لە قۆناغی بومەلەرزەدا ئەمە دەکات.

ئەقڵیەتی ئەوەش تووشی شکستێکی گەورە بوو. ئێستا لەنێوان کوردانی عەلەوی و سونەدا، یەکگرتوویی و ناسینێک هاتووەتە ئاراوە، لە نێوان کورد و تورک، عەرەب و تورک، عەرەب و کورداندا، لە نێوان زۆر کولتور و ناسنامەی ئیتنیکیدا، یەکگرتنی گەلان، یەکگرتنی کولتورەکان و بیر و باوەڕ و ئایینەکان هاتووەتە کایەوە. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی کۆمەڵگای تورکیا و کۆمەڵگای کوردستان. لەم رووەشەوە ئەنجام بەدەستخران. ئەو بونیادنانە، لەو شوێنانەی کە رووخاون بونیادنانی ژیانی خۆیان، یەکگرتن و یەکبوونی بەهێز بۆ ئەوە ئامادە دەکات. پشتگیرییەکی گەورە لەوە دەکات. لەم رووەوە دەبێت مرۆڤ سەرنج بداتە ئەوە. ئەوە گرنگە.

بانگەواز ئاراستەی گەلەکەمان دەکەین کە دەستبەرداری خاکی خۆیان نەبن. دەبێت ئەم یەکگرتووییە بگۆرین بۆ بەهێزترین پرۆژە و هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بکەینەوە بە گۆڕەپانی ژیان. لەسەر بنەمای ئەو هۆشمەندیە ئیکۆلۆژیکە دەبێت ئێمە بونیادنان لە هەموو شوێنێک جێبەجێ بکەین. ئەوە گرنگە.

داینەمۆی سەرەکی دیموکراسی هاوپەیمانی رەنج و دیموکراسیە

تورکیا لەبەردەم قۆناغێکی مێژوویی هەڵبژاردندایە. ئەو هەڵبژاردنە گرنگە، هەڵگری زیاتر لە واتایەکە. لەبەر ئەوەی دەرەنجامی چەندین ساڵ تێکۆشان، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی گەریلا، تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیکە. ئەم دەسەڵاتدارییە قڕکەرە فاشیستیە هاتووەتە لێواری رووخانەوەئەم هەڵبژاردنە لەم ڕووەوە گرنگە. قۆناغێک دروست دەکات واتە لەم قۆناغەی تێکۆشاندا رۆڵی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە تایبەتی لە قۆناغەی هەڵبژاردندا زۆر گرنگە. ئەو هاوپەیمانێتیە بۆ دیموکراتیککردنی تورکیاش رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت. رۆڵی ئەو هاوپەیمانێتیە لە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکدا یەکلاکەرەوەیە. دەبێت ئەمە بەم جۆرە ببیندرێت. لەبەر ئەوە هێزی بنچینەیی و سەرەکی دیموکراتیک و داینەمۆی سەرەکی دیموکراسیە لە تورکیا، بەشدارن لەو هاوپەیمانێتیەدا. بەشی کۆمەڵایەتیە کە لە سەری دروست کراوە. نەریتی بەرخودانە. ئەو هاوپەیمانێتیە چەندە بەهێز بێت، بەرفراوان بکرێت، چەندە کاریگەری لە کۆمەڵگای تورکیا بکات ئەوەندە ییەکگرتن، هەڵوێستی بەهێز، بژاردەی دیموکراسی لە تورکیا بەهێزتر دەبێت.  سیاسەتی دیموکراتیک بەهێزتر دەبێت. لەبەر ئەوە دیموکراسی لە تورکیا، دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک، بوارێکی ئەوەندە پتەو رەخساوە. واتایەکی بەم جۆرەی هەیە. ناکرێت کە مرۆڤ چاوەڕوانییەکی لەو جۆرەی لە هاوپەیمانی گەل لە تورکیا هەبێت. ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن چەپگرن، سۆسیالیست و دیموکراتم نابێت کە چاوەڕوانی هەڵمەتێکی دیموکراتیک، هەنگاوێکی دیموکراتیک، پلان و دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکیان لە هاوپەیمانی گەل هەبێت. ئەوە راستیەکە.

لەبەر ئەوە ئەم هاوپەیمانێتیە لە بونیادنانی دیموکراتیکی تورکیا، لە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکدا رۆڵی مێژوویی هەیە. واتای مێژووییەکەی یەکجار گەورەیە، واتای هەیە و دەبێت بەو جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت بە گوێرەی ئەوە هەڵوێست نیشان بدرێت.

تائێستا هەڵوێستی بەم جۆرە نیشاندرا. ئەمە گرنگ بوو. بەڵام لەم ماوانەی دواییدا ئێمە چاودێری هەندێک مشتومڕی لەم چەشنە دەکەین. بەتایبەتی لەم قۆناغەدا کە ئێمە بەم جۆرە لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبینەوە. لەناو هەندێک پێکهاتەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا، پەیجوری جیاوازی هەیە. دەوترێت کە دەیانەوێت بە لیستی خۆیان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و گفتوگۆی لەم جۆرە لە ئارادایە. ئێمە لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە چاودێری دەکەین. ئەگەر ئێستا ئەوە رووبدات ئەوا هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لاواز دەبێت. رێگە لەبەردەم پرش و بڵاوبوون و دابەزینی هێزەکە دەکاتەوە و هاوپەیمانێتیەکە لاواز دەبێت.

هێزەکانی دیموکراسی دەتوانی دیموکراتیکبوون مسۆگەر بکەن

بە گوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردن هەر هاوپەیمانێتیەک بە یەک لەیست، لە ژێن چەتری پارتێکدا، بە یەک لیست بچێتە هەڵبژاردنەوە، لە هەڵبژاردندا هێزێکی گەورە بەدەستدەهێنێت. ئەگەر هەر کەسەوە بە لیست و لۆگۆی خۆیەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە و بڵێت 'دەمەوێت هێزو قورسایی خۆم ببینم' ئەمە هەڵبژاردنێک نییە کە هەر پارتی، هەر پێکهاتەی سیاسی هێزی خۆی تێدا ببینێت. مەراقێکی بەم جۆرەمان نییە و هیچ کەسێک نابێت مەراقێکی لەو جۆرەی هەبێت. ئەوە راست نییە. لەبەر ئەوە نابێت کەس بکەوێتە ناو لێکدانەوەی بچوک. دەبێت بەپێی بەرژەوەندی لێکدانەوە نەکەن. ئەم هەڵبژارندە کە کاریگەری گەورە دەکاتە سەر ئایندەی گەلانی کوردستان و تورکیا، هەڵبژاردنێکە کە کاریگەری لە چارەنوسیان دەکات. گەلی تورکیا و کۆمەڵگای تورکیا واتایەکی بەم جۆرە دەداتە ئەم هەڵبژاردنە. دەبێت پێشەنگانی ئەم گەلە بە گوێرەی ئەوە هەڵوێست نیشان بدەن. ئەمە زۆر گرنگە. نابێت هیج هەڵوێستێک بنوێنرێت کە هاوپەیمانێتیەکە لاواز بکات. لەبەر ئەوەی ئەوانەی تورکیا دیموکراتیک بکەن و دیموکراسی مسۆگەر بکەن ئەو هێزە دیموکراسیانەن. ئەوانەی چارەنوسی هەڵبژاردن یەکلادەکەنەوە هەمان ئەو هێزانەن، ئەوە هێزی سەرەکیە. پشتیوانی لە هەر هێزێک بکەن، ئەوا سەردەکەوێت. لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا چەندە بەهێزتر ببێت، ئەوەندەش رۆڵی خۆی لە دەرکردنی بڕیاری دیموکراتیک، لەناو ئەو پەرلەمانە بەجێدەگەیەنێت. لە گفتوگۆکانی دەستووری هەمیشەیی نوێ لە پەرلەمان، لە داڕشتنەوەی دەستوووری هەمیشەیی دیموکراتیک، ئازادیخواز رۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوە دەگێڕێت. ئەگەر پرسی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، پەرلەمان بۆ چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیک رۆڵ دەگێڕێت. لە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکدا رۆڵ دەگێڕێتلەبەر ئەوە پێویستە بە بەرپرسیارێتی مێژوویییەوە مامەڵە بکرێت. لەبەر ئەوە وەک دەزانین، هێندەی لە راگەیاندنەکانەوە چاودێری دەکەین. مشتومری بەم جۆرە بونیاتنەرانە لەئارادان. مرۆڤ چۆن بە ئیرادە و هەڵوێستی هاوبەش، بە بێ لەدەستدانی دەنگەکان، بە بێ لەدەستدان و دۆڕاندنی هێز، بە شێوەیەکی یەکگرتوو بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە؟ گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت. ئەوەندەی تێدەگەین، هەرچەندە روانینی جیاوازیش هەبن، هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجامێک. تەنانەت گفتوگۆ لە سەر بەرفراوانکردنی هاوپەیمانێتیەکەش لە ئارادایە. من نازانم. دوێنێ گفتوگۆی لەبارەوە کرا، وترا کە پارتی چەپیش دەتوانێت بەشدار بێت. گەر ئەمە رووبدات زۆر واتادار دەبێت. ئەمە قورساییەکی زیاتر بە پارتی چەپ دەبەخشێت. لەبەرامبەر داواکاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگای تورکیاش راستترین هەڵوێست دەگرێتەبەر. هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە نیشان دەدات. ئەوە بێگومان واتادارە. واتە گرنگە ئەو هاوپەیمانێتیە گەورە بکرێت و بە هەڵوێستێکی هاوبەشەوە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە.

ئەم هاوپەیمانێتییە لەنێو هەڵبژاردنەکاندا خاوەن ڕۆڵێکی دیارکەرە. هەدەپە بڕیاریدا لە ڕێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکات. بێ گومان ناچار بوو کە بڕیارێکی بەم شێوەیە بدات. دۆزی هەدەپە دوور و درێژە. بە ئەگەرێکی زۆر تاوەکوو هەڵبژاردن هەدەپە دادەخرێت. بە ئەگەری زۆر ئاماژەکان وامان پێ دەڵێن، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە ڕاست نییە کە مرۆڤ بڵێت ڕیسکێکی بەم شێوەیان بیستووە. هەموو کەسێک هەمان شیکردنەوەی بۆ دەکات. بڕیارێکی بەم شێوەیە دراوە.

 ئەم دەوڵەتە بە تایبەتی ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتێکی بەم شێوەیەیە. لەبەر ئەوەش لە ١٠ و ١١ نیساندا بەرگریکردنی زارەکی و پێشکێشکردنی لیستی قەدەغە کردن لەوە سەرچاوەی خۆی دەگرێت. دەیانەوێت فێڵێکی بەم شێوەیە بکەن. هەوڵ دەدەن دەنگی هەدەپە، دەنگی کورد، هێزە دیمۆکراتەکان  پەرش و بڵاو بکەن. کۆمەڵگا لە یەکتری دوور بخەنەوە. پارچەیان بکەن. بە تەواوی بێ ئیرادەیان بکەن. دەیانەوێت فێڵێکی بەم شێوەیە ئەنجام بدەن. گرنگە مرۆڤ ئەمە پووچەڵ بکاتەوە. پارت چەپی سەوز خۆی پێکهاتەیەکی هەدەپەیە. کۆمەڵگاکەشمان ئەمە دەزانێت. گەلی ئێمە گەلێکی پۆلیتیکە کە ڕابردوویەکی تێکۆشانی هەیە. ڕاستی ئەم دەوڵەتە ڕاستی دەسەڵات باش باش دەزانن. لەبەر ئەمەش هەر وەک چۆن دەنگی خۆی بە هەدەپە دەدات. بەو شێوەیەش دەنگ بە پارتی چەپی سەوز دەدات. پارتی چەپی سەوز لەم هەڵبژاردنەدا نوێنەرایەتی گەلەکەمان دەکات. گەلەکەمان ئەمە باش دەزانێت. بەم پێیەش گەلەکەمان ئامادەکاری کردووە من بڕوام بەوە هەیە ئێمە پێمان وایە لەم ڕووەوە هیچ کێشەیەک ڕوو نادات. بڕیاری هەدەپە زۆر واتادار و گرنگە.

هەڵوێستی هەدەپە واتادار و هێژا دەبینین

هەڵوێستی دیارینەکردنی کاندید بەپێی هەڵوێستی هەدەپە رەگەزیە. بەڵێ، بەم مانایە ئێمە ئەم هەڵوێستە بە بەها و گرنگ و مانادار دەزانین. هەدەپە هەڵوێستێکی پرەنسیپی خستووەتەڕوو کە لەگەڵیدا دەگونجێت. ئەمە زۆر گرنگە. لە هەمان کاتدا هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەی بەرامبەر خەڵکی تورکیا و کوردستان نیشان دا. بەڵام ئەم هەڵوێستە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێت. ئەوە ئاشكرایه‌. لە کۆتاییدا هاوسەرۆکانی هەدەپە و بەڕێوەبەرانی هەدەپە هەڵسەنگاندنی جیاوازیان کرد. گوتیان لە داهاتوودا ناو ئاشکرا دەکەین. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئێستا کاندیدەکان دیاری ناکەن، بەڵام بە ڕوونی باس لەوە ناکەن کە پشتگیری لە کێ دەکەن. ئەوان هەڵسەنگاندن دەکەن، بە پێی هەڵوێستیان ڕوونکردنەوەیان دەبێت و بەم مانایەش بە مانا و بەنرخی دەزانین. ئێمە پشتگیری ئەم هەڵوێستە دەکەین. بنەمایەکە، هێژایە. کۆمەڵگا چاوەڕوانی ئەمە دەکات. بێگومان ئەمە چاوەڕوانی کۆمەڵگای کورد و خەڵکی تورکیا و کۆمەڵگایە. لەم ڕووەوە هەڵوێستێکی زۆر بەرپرسیارانە و هەستیارانەی نیشان دا. ئەمە گرنگە. هەڵوێستی هاوپەیمانی گەل چی دەبێت؟ تا ئێستا چۆن بووە؟ دوای ئەوە چۆن دەبێت؟

تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بناغەیەکی دیموکراتی بەرهەم دەهێنێت

ئێستا با ڕوونی بکەینەوە کە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی گرنگە. لەم هەڵبژاردنەدا بەڕاستی گرنگە ئەم حکومەتە فاشیست و قڕکەرە لەناوببەین. ئەمەش بە هەڵوێستی هاوبەش دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. ئەمەش لە سایەی هەڵوێستی هاوبەشەوە دەکرێت. لەم ڕووەوە پێشتر هێڵێکی خەبات نیشان دراوە. بە بڕوای ئێمە سیاسەتی دیموکراسی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبراوە. لە ئێستا و دواتریش ئەم شتانە ئەنجام دەدرێن. بەڵام گەل نابێت پشت بە هاوپەیمانی گەل ببەستێت. ئەو هاوپەیمانێتیە ناتوانێت تورکیا دیموکراسی بکات و کۆمارێکی دیموکراسی دابمەزرێنێت و ناتوانێت ئازادی و دادپه ڕوه ڕی و دیموکراسی بهێنێته ئاراوه . بۆیە پێویستە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە بەهێزی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات. ئەمە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێویستە. لەم ڕووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە، پێویستە گەل بە بەهێزی بەشداری بکات.

لە لایەکی دیکەوە، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بنیاتنانی دیموکراسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئەمە راستیە. بەرخۆدان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی هێزی سەرەکی تورکیای دیموکراسییە. هێزێکی بنیاتنەرە. بۆیە پێویستە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێکدا بەرەو پێشەوە ببرێت. پێویستە لە هەموو جێگەیەک ئەمە بە بەهێزی بەرەوپێشەوە ببرێت. ئەگەر هاوپەیمانی گەل چاوپۆشی لە داواکارییەکانی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری بکات، دەرئەنجامەکەی وەک ئەم حکومەتە فاشیستە دەبێت.

بە هەڵوەشاندنی دەسەڵات هەموو شتێک خۆش و گەش نابێت

لە تورکیا کە ڕژێمی فاشیستی ڕووخا، تورکیا لە یەک ڕۆژدا نابێتە تورکیایەکی دیموکراسی، تورکیایەکی ئازاد و جوان و خۆش بنیات نانرێت. لە هەڵوێستی هاوپەیمانی گەل ئەمە دیارە. هەڵوێستی ئاکشەنەریش روونە. هەڵوێستی ئیی پارتی ئاشکرایە. بەپێچەوانەوە هەوڵێکی زۆر دەدات هەنگاوێکی دیموکراسیانە هەڵنەگیرێت. ڕۆڵی لە هاوپەیمانی گەلدا هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵێکی لەو شێوەیەیە. دەیەوێت رێگری لە دیموکراسی بکات، بە ڕووخاندنی حکومەتی فاشیستی چەمکی کۆن لە تورکیا بگەڕێننەوە و لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوەکانی دەوڵەت نوێ بکاتەوە. دیموکراتیزەکردنی تورکیا بە گۆڕانکارییەکی گەورە دەکرێت، نەک بە نوێکردنەوەی چەمکە کۆنەکان. دەبێت چەمکەکان بگۆڕدرێن. لە تورکیادا پێویستە چەمکی رەتکردنەوە و لەناوبردن، چەمکی قڕکردن نەمێنێت. کۆمەڵگای تورکیا پێویستی بەم شتەیە. کۆمەڵگای تورکیا ئەمەی دەوێت. رەگەزپەرستی، نەتەوەپەرستی و ئایینپەرستی بەشێکی کۆمەڵگایان ژەهراوی کردووە. ئەوە راستە. دەیەوێت زیاتر ژەهراوی بکات. ئەمەش راستە. بەڵام چارەسەری ئەم ژەهرە بە سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێت.

ئەم کۆمەڵگایە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران و بەر لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ی بینی. لەسەدا ٧٠ – ٧٥، لەسەدا ٨٠ ، کۆمەڵگەی تورکیا چارەسەری دیموکراتیکی دەوێت. داوای دیموکراسی دەکرد. راستیەکە بەم شێوەیەیە. پێویستە کلچدارئۆغلۆ و بە گشتی هاوپەیمانی گەل ئەم داواکاریانەی کۆمەڵگا ببینن. پێویستە لەسەر بناغەی دیموکراتبوونی تورکیا سیاسەت بەڕێوە ببەن. پێویستە هەدەپە بەم پێیە سیاسەت بکات. پێویستە بەم جۆرە کار بکات. بۆ بنیاتنانی کۆماری دیموکراتی لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە خەبات بکات. ئەمە گرنگە. لە قسەکانی کلچدارئۆغلۆدا دیار بوو کە دەیگوت، کێشەی کورد لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت. وتی، زۆر کێشەی دیکە لە پەرلەمان چارەسەر دەبن. بۆ ئەوەی کێشەی کورد لە پەرلەمان چارەسەر ببێت، پێویستە بەر لە هەموو شتێک تورکیا راستی خۆی ببینێت. پێویستە ئەم دەوڵەتەی کە رەتکردنە، لەناوبردن و قڕکردن بە بناغە دەگرێت، راستی خۆی ببینێت و پێویستە راستی قڕکەری خۆی ببینێت.

موخاتەبی کێشەی کورد رێبەر ئاپۆیە

کێشەی کورد تەنیا لە پەرلەمان چارەسەر نابێت. ئەمە کێشەیەکی فرەلایەنە. بووەتە کێشەیەکی هەرێمی. ئەم کێشەیە چەندین لایەنی هەیە. ئەکتەری زۆری هەیە. چەندین پێکهاتەی هەیە. لە پلەی یەکەمدا بێگومان ئیرادەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، موخاتەبی چارەسەری، موخاتەبی سەرەکی بەدڵنیاییەوە رێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی چارەسەری لە پەرلەماندا نەبوو. بۆیە خۆی چەندین جار گوتوویەتی. بێگومان لە پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە. یاسا دەردەچێت، دەستوور دەگۆڕدرێت. پەرلەمان ئەمە دەکات. ناونیشانێکی گرنگە. بێگومان بەم مانایە، موخاتەبی سەرەکی ئەم کێشەیە ڕێبەر ئاپۆیە.  لەبەر ئەوەش بە ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا رایانگەیاند کە رێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە. ئەم ڕاستییەیان بە دەنگی بەرز وت. ڕێبەر ئاپۆیان وەک ناونیشانی چارەسەری نیشاندا. کێشەی کورد کێشەیەکی قووڵە. کێشەیەکی ڕەگ و ڕیشەییە. بەبێ بینینی ئەم ڕاستی و حەقیقەتە، ئەم کێشەیە تەنیا بە ڕوانگەیەکی سەراننسەری و فریودەرانە، تەنیا بە پلانی بەدەستهێنانی دەنگی کورد و بانگەشەکردن چارەسەر نابێت. ئەمە دەبێتە رێگە بۆ تێگەیشتنێکی کلاسیکی نوێی دەوڵەت، بە عەقڵیەتی دەوڵەت و نوێکردنەوەی هەمان عەقڵیەتی کۆن دەکاتەوە. نابێت بە هیچ شێوەیەک هیچ هێزێک بێتە ناو ئەم بابەتەەوە. من دەمەوێت لە ئێستاوە ئاماژە بەم بابەتە بکەم. بۆ ئەوەش ڕوونەدات، پێویستە خەبات بۆ دیموکراسی، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی هێزەکانی دیموکراسی گەشە بکات. پێویستە یەکگرتنی خۆیان بەهێزتر بکەن و هاوپەیمانی خۆیان فراوانتر بکەن. پێویستە ئیرادەیەکی بەهێز و هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدرێت. ئەگەر ئەم بەرەیە بەرەو پێشەوە بچێت، ئەگەر بەرەی دیموکراسی گەشە بکات، ئەو حکومەتەی کە دێتە سەر دەسەڵات ناچار دەبێت هەنگاو بنێت.  دێتە سەر خەت. ئەمەش بە تێکۆشان بەدی دێت. دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. هەڵوێستی ئێستای کلچدارئۆغڵو و لێدوانەکانی هەندێک شتی گرنگی تێدا بوو. بەڵام پراکتیزەکردن گرنگە. هەنگاوی بەرچاو بێگۆمان گرنگە. من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێز لەم رووەوە نیشان بدات، کۆمەڵگەی کورد و کۆمەڵگەی تورکیا و گەلەکەی ئەم دەرفەتە دەدەنە دەست بەڕێوەبەری و دەسەڵاتە تازەکە. لەم بابەتەدا پێویستە لەم رووەوە سەمیمی بین. پێویستە راستی لە دڵەوە بێت. پێویستە نزیکایەتیەکە لەسەر راستی بێت و سیاسەت بەرەو پێشەوە ببرێت.

پێویستە لە رووی ئاسایشی هەڵبژاردندا بە هۆشیاری بجووڵێنەوە

ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە زۆر گرنگە. هەموو جارێکی هۆشداری دەدەین. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت و کەسەر دەسەڵكات بمێنێتەوە، شەڕ، توندوتیژی و فشارەکان زیاد دەکات. دەتوانێت هێرش بکاتە سەر زۆر شوێن. دەتوانێت فشاری سەر کۆمەڵگا زیاتر بکات. دەتوانێت توندوتیژی زیاد بکات. دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری زۆر بکات. لەبەرئەوەش، پێویستە هەموو کەسێک هۆشیار بێت. بۆ نمونە، ئاسایشی سندەقەکانی دەنگدان بابەتێکی زۆر گرنگە. لەم دۆخەدا دەتوانێت دەست بەسەر سندوقەکانی دەنگداندا بگرێت. چاوەڕێی هەموو شتێک لەم دەسەڵاتە دەکرێت. هێزی دەوڵەت لە دەستی ئەو دایە. دەتوانێت بەکاری بهێنێت. پێویستە رێوشوێن بگیرێنە بەر و ئامادەکاری بکرێن. پێویستە بە بەردەوامی تێکۆشان بکەنو  ئەمە زۆر گرنگە. بینیمان لەم دواییانەدا بەگوێرەی یاسا بورژوازیەکان، لەبەرانەر رێگریکردن لە توندوتیژی سەر ژنان، هەندێک یاسا هەیە. ئەمەشی لەگەڵ پارتی رەفاح کردە بابەتی مامەڵە. بەم پارتە کۆنترایە و پێکهاتە هاوشێوەکانی بەم شێوەیە کە بە خۆیان دەڵێن بازرگان بازرگانی دەکات. لە سەرەتاوە ئاکەپە، رژێمی فاشێستی مەهەپە و ئاکەپە خاوەنی سیاسەتی دژایەتیکردنی ژن بوون. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا توندوتیژی سەر ژنان سێ – چوار ئەوەندە زیادی کردووە. کوشتنی ژنان، شەڕی تایبەتی دەروونی، سیاسەتی کۆیلەکردنی ژنان زیاد و قوڵتر بووەتەوە. لە نێو خانەوادە و کۆمەڵگا و شوێنی کار زایەندەپەرستی قوڵ بووەتەوە. لە گۆڕەپانی سیاسەتدا لەدژی ژنان هەوڵی کەمکردنەوەی هەیە.

ئەم دەسەڵاتە، دەسەڵاتێکە کە لەدژی ژنانە. لە ئێستاشدا دەبینرێت کە ئەو ژنانەی لەنێو پارتەکەشیان ناسراون، نارەزایەتی لەبەرامبەر سیاسەتەکانیان پیشان دەدەن.

ئوزلەم زەنگین ژنێکی ئاکەپەیی بوو کە بە شێوەیەکی چالاک لەنێو پارتەکەدا کاری دەکرد سەرکەوتووترین ژنی ئەندامی ئاکەپە بوو. بە ملیۆنان ژنی کردە ئەندامی ئاکەپە. ئێستاش مافی ژنانو  یاساکانی ژنانیان کردووەتە بابەتی بازرگانیپێکرد و لەنێویاندا ریگەی بۆ کاردانەوەی جددی کردووەتەوە. واتە ئاکەپە و مەهەپە دەسەڵاتێکی دژە  دیموکراتی، فاشیست، بە راستی نەژادپەرست، سەردەستی پیاو، زایەندپەرست، داگیرکەرە کە لە بەرزترین ئاستدا دوژمنایەتی ژنان، گەلان و کۆمەڵگا دەکات.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ژنان مەترسیەکی گەورەیە

لەم رووەوە بانگەوازی لە ژنان دەکەم. پێویستە دەنگ بەم حکومەتە نەدەن کە دوژمنایەتی ژنان دەکات. ئەوە بۆ ژنان مەترسیەکی زۆر گەورەیە. ئەوەی تاوەکو ئێستا ئەنجام دراوە، پرسسەی دەسەڵات، دۆخەکە روون و ئاشکرا دەکات. ئاشکرای دەکات کە تاوەکو چی رادەیەک دژایەتی ژنان دەکەن. لەدژی ژنانی ئاکەپەییش بە هەمان شێوە هەڵوێستیان نیشاندا. راستی دەرکەوت. بە راستی ناتوانین بڵێین کە باش بوو شتێکی بەم شێوەیە روویدا. لەبەرئەوەی دەسەڵاتێکی بەم شێوەیەیە. لەم هەڵبژاردنەدا پێویستە هەموو ژنان لە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە کە دوژمنی ژنانە، هەڵوێست وەربگرن.

هەڵوێستی ئەسەدە چاوپێکەوتنەکانی گەیاندە بنبەست

بە تایبەتی لەم دواییانەدا لەنێوان روسیا، سوریا، ئێران و تورکیادا هەندێک کۆبونەوە بە فشاری ئەردۆغان ئەنجام دران. ویستیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاریان بهێنن، ویستیان هەڵیسەنگێنن. ویستیان پرۆسەکە لە خزمەتی هەڵبژاردندا بەکار بهێنن. دەیانەوێت پیشانی بدەن کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دیمەشق باش بووە، هەوڵیاندا لەگەڵ دیمەشق پرۆسەیەک دروست بکەن و لەگەڵ میسر زەمینەیەکی ئەرێنی دروست بکەن. ویستیان بیکەنە ئامێرێک بۆ هەڵبژاردنەکان. بۆیەش داوایان لە روسیا کرد هاوکاریان بکات. خۆی روسیا بۆ ئەردۆغان کار دەکات. بە شێوەیەکی جددی کار دەکات. هەڵوێستی روسیا لە هەڵبژاردنەکاندا دیارە. پشتگیری لە ئەردۆغان دەکات. ئەوەش لە بەرژەوەندی روسیادایە. لە مۆسکۆ کۆبونەوەیان پلان کرد. بانگەشەیەکی بەو شێوەیە هەیە کە بە ئەگەرێکی زۆر راستە، لەسەر داواکاری رژێم، ئێرانیش بەشداری لە پرۆسەکەدا کرد. پێشتر ئێران لە دەرەوەی پرۆسەکەدا بوو. ئێستاش پرۆسەکە بە قسەکانی بەشار ئەسەد گەیشتە بنبەست. بەشار ئەسەد هەڵوێستی پیشاندا و وتی ' تورکیا داگیرکەرە و تاوەکو هێزی خۆی لە سوریا نەکشێنێتەوە، لەگەڵ ئەردۆغان دانانیشێت' هەڵوێستێکی بەو شێوەیەی پیشاندا. هەڵوێستێکی زۆر گرنگ بوو. ئەمە زۆر گرنگە.

بەم واتایە دێت. لەم هەڵبژاردنەدا رژێم هەڵوێستی خۆی پیشاندا. رژێم نایەوێت ئەو هێزە بژی کە دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت. لەدژی ئەو دەسەڵاتەیە. بیر دەکاتەوە کە لەگەڵ بەڕێوەبەریە نوێکە و رووخانی دەسەڵاتی ئێستا کێشەکە بە ئاسانی چارەسەر بکات. وەها دیارە. نەیویست ببێتە ئامێرێک لە دەستی حکومەتدا، نەیویست ببێتە ئامێرێکی هەڵبژاردن. نەیویست ببێتە ئامرازێک. ئەنجامەکە بەم شێوەیە بوو. مێژووی کۆبونەوەکان نازانرێت، لەبەرئەوەی چاوپێکەوتنەکان دواخران. ئەمە باشە. لەبەرئەوەی ئاکەپە و مەهەپە دەستیان بە مامەڵە کردن دەکرد. بەشێک لە کۆمەڵگای تورکیایان هەڵدەخەڵەتاند. دەیگوت من و ئەسەد رێککەوتین. پەنابەران بەش بەش رەوانە دەکەم. دەیگوت، کێشەی پەنابەران و کێشەکانی دیکەم چارەسەر کرد. کاتێک بەشار ئەسەد هەڵوێستێکی بەم شێوەیەی پیشاندا و وتی تورکیا داگیرکەرە، پێویستە بەر لە هەموو شتێک هێزەکەی بکشێنێتەوە، دواتر لەگەڵی دادەنیشم ، ئەمە زۆر گرنگ بوو.

ۆکاری سەرەکیش بێگۆمان ئەمەیە. بێگۆمان دیمەشق باش دەزانێت. بە راستی تورکیا لە سوریا داگیرکەرە. تورکیا بە دەیان هەزار چەتەی لەدژی سوریا بەکارهێناوە. لەگەڵ داعش هاوپەیمانی دروست کرد، لەگەڵ ئەلنوسرە رێککەوت و دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە پشتگیریەکی پێشکەش بەوان کرد. شەڕی ناوخۆی سوریایان قوڵتر کردەوە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شەڕە تورکیا بوو. تاوەکو ئێستاش شەڕەکە قوڵ دەکاتەوە. هۆکارەکەی تورکیایە. ئەمە مەترسیەکی گەورەیە. دەتوانین بە ئاسانی بڵێین، لە داعش و چەتەکانی دیکە مەترسیدارترن.

ئەمڕئ، دەتوانین بە ئاسانی بڵێین کە لە داعش و چەتەکانی دیکە مەترسیدارترن. کاتێک مرۆڤ سەرنجی دەدات، هەڵوێستی گەلی سوریاش هەیە. دەبینین کە کۆمەڵگا لە بەرامبەر تورکیا تا چ رادەیەک تووڕەیە. ئەسەدیش هەڵوێستێکی بەوپێیە پیشاندا.

پێویستە داواکاری ژنان پشتگوێ نەخرێن

لە ئێران چەندین مانگە راپەرین هەیە. بە پێشەنگایەتی ژنان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گۆڕاوە بۆ داواکاری کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی. دروشمەکە بووە خاوەن واتایەکی بەم شێوەیە. داواکاری ژنان بووە داواکاری هەموو کۆمەڵگا. ژنان بە راستی پێشەنگایەتی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەرخۆدان لە ئێران دەکەن. بەم شێوەیە داواکاری ژنان بۆ ئازادی بۆ شتێک گۆڕاوە لە کۆمەڵگاوە تێدەپەڕێت. ئەمە زۆر گرنگ و واتادارە. هەروەها رژێمیش زۆر فشار و توندوتیژی ئەنجامداوە. بەرخۆدان بەردەوامە. رژێم بۆ شکاندنی ئەم بەرخۆدان، بۆ شکاندنی ئیرادەی ژن، رۆژ بە رۆژ زەحمەتی زیاتر دەبینێت. لەبەرئەوەی ژنان پێشەنگایەتی ئەم هەموو بەرخۆدانە دەکەن. بووە هێزی پێشەنگی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی. بووە هێزی خوڵقێنەر، بووە هێزی کۆکردنەوە. بۆ دامرکاندنەوەی ئیرادەی گەلانیش، رژێم هێرش، توندوتیژی و فشارەکانی زیاتر کرد.

لە ئێران روداوی ژەهراویکردن بووەتە رۆژەڤ. راگەیەندرا کە زیاتر لە ٥ هەزار کچە خوێندکار ژەهراویبوون. شەرمەزاری دەکەم. لە جێگەی ئەوەی کردەوەی بەم شێوەیە و هێرش لە بەرامبەر ژنان ئەنجام بدرێت، پێویستە دەسەڵات و رژێم داواکاری ژنان ببینن. پێویستە داواکاری گەل، داواکاری کۆمەڵگا ببینن. پێویستە چاوەکانی بکاتەوە، گوێکانی بکاتەوە و هەنگاوی بنێت. گەل ئازادی دەوێت. دیموکراسی دەوێت، دادپەروەری دەوێت، یەکسانی دەوێت. هەموو هەرێمەکان، هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان، هەموو گەلان ئەمەیان دەوێت. ئێران ناتوانێت ئیدی لە بەرامبەر ئەم داواکاریانە خۆی رابگرێت. تێکۆشان بەردەوام دەبێت. بێگۆمان فشارەکانیش بەردەوام دەبن. بەڵام لە کۆتاییدا ناچار دەبن کە ئەم راستیانە ببینن و چارەسەری بکەن.

بە راستی هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرامبەر ئەوە خۆی رابگرێت. ژنانی نێو ئاکەپەش رۆژ بە رۆژ لە تورکیا کاردانەوە پیشان دەدەن. لەنێو کۆمەڵگای تورکیادا نارەزایەتیەکی زۆر جددی هەیە. نە تەنیا ژنانی کورد، ژنانی تورکیاش خاوەن هەڵوێست و نارەزایەتی زۆر جددین. بە فشار، توندوتیژی و هەوڵدانی شکاندنی ئیرادە، ناتوانێت، رێگری لە داواکاریەکانی ژنان و گەلان بۆ ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی و دادپەروەری بگرن. ئەمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان راستە."

ف.ق \ ژ.ت\ هـ.ب