خۆری بنەماڵەی بارزانی لە ئاوابونیدایە؟

لە سەد ساڵی ڕابردوودا بنەماڵەی بارزانی وەک نوێنەری کورد لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و سۆڤێتەوە سەیرکراون ئەویش بە چەند هۆکارێک کە گرنگترینیان گوێڕایەڵی بنەماڵە و شکست هێنان بە تەواوی هەوڵەکانی کورد بە ڕاکردن و ئاشبەتاڵ ئەویش بە پیلانی بێگانە....

لە سەد ساڵی ڕابردوودا بنەماڵەی بارزانی وەک نوێنەری کورد لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و سۆڤێتەوە سەیرکراون ئەویش بە چەند هۆکارێک کە گرنگترینیان گوێڕایەڵی بنەماڵە و شکست هێنان بە تەواوی هەوڵەکانی کورد بە ڕاکردن و ئاشبەتاڵ ئەویش بە پیلانی بێگانە، هەر ئەمەش وایکرد نەوە دووای نەوە لەسەر خۆسەپێنی و تاکڕەوی بەردەوام بن و لە پێناو مانەوە و بەردەوامی دەسەڵاتیان هەرشتێک گەل پێی ناخۆش بێت بیکەن.

لەباشوری کوردستاندا دووای ڕاپەڕینی گەلی باشور و راونانی بەعسی فاشیستی دۆستی بارزانی، بە شاهیدی سەرکردەکانی باشور پارتی دیموکراتی کوردستان  هاتونەتە سەر سفرەی حازرو دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست بێگومان ئەمەش پاش نزیکبونەوە لە توانەوە لە ٣١ی ئابدا و باوەش کردن بە سەدامی دیکتاتۆردا کە خودی ئەو باوەشە گەرمەی مەسعود بارزانی و سەدامی دیکتاتۆر شاهیدە بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان داش عێراق، دۆستی بەعس بووە...!!

پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس کورد لە باشوری کوردستان و بە دیاری کراوی پارتی دیموکارتی کوردستان-عێراق بە بێ بونی هیچ ستراتیجێک چونە بەغدا و بونە هاوبەشی حکومەتێک کە هیچ گەرەنتیەک نوبوو بۆ مافەکانی کورد لە عێراقی بەناو فیدڕالدا، پاشان بارزانی پاشاکشەی کرد  بە سەرکێشی کردن ڕیفراندۆمی ئەنجامدا و هەرخۆشی پاڕایەوە کە سنورەکانی لێدانەخەن لەکاتێکدا بە چەند کاتژمێرێک پێش ڕیفراندۆم وەها فوی تێکرابو کە حسابی بۆ کەس نەدەکرد پاش شکست کاری لەسەر ناسیۆنالیستی کورد کرد، بەجۆرێک  لە باتی هەوڵدان پێکەوە ژیان و برایەتی کورد نەتەوەکانی تر وەک بنەما بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی کوردی کردە دوژمنی تەواوی پێکهاتەکان لە عێراقدا پاش قۆرغکردنی تەواوی جومگەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا بونە بنەماڵەیەکی تاک ڕەو خۆسەپێن و پێچەوانەی ئەو دیموکراسیەتەی کە ئەمریکا و ئەوروپای دۆستیان وێنایان دەکرد بونە حکومەتێکی تاک ڕە و خۆسەپێن و گیا لەسەر بنجیخۆی ڕوویەوە جارێکی تر و هێندێک حسابی بۆ ڕەئی یەک بەشەر نەکرد، تاگایشتە ئاستی بەرەو ڕوخانی ئەم قەوارەیە لەسەر دەستی بنەماڵەی بارزانی.

بنەماڵەی بارزانی بەخواستی خۆیان کەوتنە گیانی سامانی ئەم وڵاتە و هەڕاجیانکرد، بە جۆرێک سامانی ئەم وڵاتەیان خستە خزمەتی خۆیانەوە کە بچوک و گەورەیان کردە ملیاردێر و گەنج و هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەش ئاوارە و دەربەر و هەژار کەوتن، لە کاتێکدا نەوت و گاز هاوڵاتیان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو سامانەن بەڵام بنەماڵەی بارزانی بۆخودی خۆیان قۆرغکرد و گرێبەستێکی نهێنی ٥٠ساڵەیان لەگەڵ تورکیادا واژۆکرد کە تەنها خودی خۆیان دەیانزانی چی تێدایە، وەک بازرگانێکی نەزان سامانی ئەم هەرێمەیان بە قاچاغ برد و خۆیان پێ دەوڵەمەندکرد ئێستاش کە بنەماڵەی بارزانی کابینەکەیان گەیاندۆتە لێواری ڕوخان سەرزەنشتی هەموان دەکەن کەبۆچی هێندە بێباکن؟!

هاوشێوەی باشووری کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان داش سوریا کەوتە خزمەتی داگیرکارییەکانی تورکیاوەو دژی کوردان کە ڕووبارێک خوێنیان داوە ئەنەکەسەی دامەزراند و لەسەر بودجەی باشور وبە خواستی ئەردۆغانی ئاغای دژایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای پێکردن، ئێستاش لە پیلانی تورکیادایە دووای کشانەوەی لە سوریادا پارتی دیموکارتی کوردستان داش عێراق سوریا بکاتە جێگرەوەی خۆی لەو هەرێمە داگیرکراوانەی کە لەژێر دەستی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیادان، کردنەوەی بارەگای دەزگای بە ناو خێرخوازی بارزانی لە عەفرین و دنەدانی چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ کۆمەڵکوژی لە چوارچێوەی هەمان پیلاندایە کە تورکیا دایڕشتووەو دەیەوێت هاوشێوەی باشور پارتی شەڕی ناوخۆیی دروست بکات ئەو ئەزمونی ڕؤژئاواش هاوشێوەی باشور لێبکات کە بۆ ئەمەیان ڕەنگە ئێسقانەکانیشی ورد بکات.

هەرچی تایبەتە بە باکوری کوردستان و تورکیا لەکاتێکدا کۆی گشتی ئەندامانی ناگاتە ١٠٠هەزار کەس دەیەوێت بەربەرەکانێی نزیکەی ٢٠ ملیۆنی کوردی تێگەیشت و لە سیاسەتی پارتی بکات، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لە سیاسەت کەسانی تێگەیشت و خۆیانی لەقەرە نادەن بەڵام سەرکێشی کاری هەمیشەیی ئەم بنەماڵە ووابەستەبونیان بە داگیرکەرانەوە وای کردووە کە هەمیشە لەچوارچێوەی بیری تەسکی ناسیۆنالیستیدا خۆیان ببیننەوە، هاوکات وا وێنای دەکەن کە سیاسەتی جیهان بنەمالەی بارزانی ڕێکی دەخەن لە کاتێکدا جگە لە بنەماڵەیەکی خۆسەپێن و بازرگان هیچ شتێکی تر لە هەگبەکەیاندا نەبووە تەنانەت وا بیردەکەنەوە کە کورد لە هەرچوار پارچە و جیهان کۆیلە و گوێڕایەڵیانبن ئەگەر وانەبن تیرۆرستن!!!

ئەوەی جێگەی ترسە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان داش عێراق، سوریا، تورکیا، ئێڕان بۆتە ماخۆلان بۆی ئەوەیە کە ترسی بەدیلی هەیە بەهۆی ئەوەی کە نەیانتوانیوە دەستەمۆیەکی گوێڕایەڵی ئەوروپا و ئەمریکابن و تەنها و تەنها کاریان لەسەر بیری تەسکی خۆسەپێنی و مانەوەی بنەمالە کردووەو پێیان بە سەر هەموو پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتیماندا ناوە، بۆیە لە ئێستادا خۆری پارتی و بنەمالەی بارزانی لە ئاوابونی یەکجارەکی نزیک بۆتەوە.

ژ.ت