کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورک لە چەندین شوێن ئیدانە کرا

کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپە لە ناوچەى مەرامی قۆنیا، لە زۆێک لە پایتەختە ئەوروپییەکان و شارەکاندا ئیدانە کرا.

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا  و لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا و لە شارەکانی بۆردیوکس، ستراسبۆرگ، دارنسیی پاریس، ڤیلۆنیوڤ ساینت جۆرجی فەرەنسا کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورک ئیدانە کرا.

لەندەن

سەدان کەس لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەشداری چالاکییەکە بوون، کە لەسەر داوای یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB)ی بەریتانیا رێکخرابوو. لە چالاکییەکەدا لە بەردەم کتێبخانەى مانرۆ هاوس دا چەندین جار دروشمی "بمرێ فاشیزم" و "بمرێ فاشیزمی کۆماری تورکیا" وترایەوە.

ئیسرافیل ئەربیل سەرۆکی فیدراسیۆنی عەلوییەکانی بەریتانیا وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، بە دڵنیاییەوە فاشیزم تێکدەشێنرێت.

بەرلین

لە شاری بەرلینی پایتەخیت ئەڵمانیاش کۆمەڵکوژییەکە ئیدانە کرا و لە چالاکییکەدا پەیمان نوێکرایەوە، کە هەمیشە لە دژی فاشیزم بوەستنەوە.

چالاکییەکە لەسەر داوای ناڤ – بەرلین و ئەنجوومەنی ژنان دەستان لە ئالێکساندرپلاتز بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا پەیامی کۆن – مەد خوێندرایەوە. سیاسەتمەدار سیبەل یەگیت ئاڵپ وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، بە ئەنقەست کورد دەکەنە ئامانج.

ڤییەنا

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەسەر داوای تەجەشە و تەکۆ ژن کۆمەڵکوژییەکە ئیدانە کرا.

فەرەنسا

لە شارەکانی بۆردیوکس، ستراسبۆرگ، دارنسی و ڤیلۆنیوڤ ساینت جۆرجی پاریس کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستانی تورک بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، "کوردستان بۆ فاشیزم دەببێتە گۆڕستان".

ژ.ت