لە دێزفولی ئێران ٣٢ کەس لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا بوونە قوربانی

لە شاروچکەی دۆزابی پارێزگای دێزفولی ئێران، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، ٣٢ کەس بریندار بوون. دۆخی ٤ کەسیان خراپە.

راگەیەنرا، لەسەر رێگەی شاروچکەکانی دۆزاب و واشی سەر بە شاری دێزفولی پارێزگای خوزستانی ئێران، تەنکەرێک کە سووتەمەنی تێدابووە، خۆی کێشاوە بە پاسێک.

لە ئەنجامدی رووداوەکەدا ٣٢ کەس بریندار بوون.

بەرپرسانی بەشی فریاکەوتنی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی دۆزاب رایانگەیاند کە لە رووداوەکەدا ٣٢ کەس بریندار بوون کە دۆخی ٤ کەسیان خراپە.

هەروەها باسی ئەوەیان کردووە کە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دۆزاب و واش گواستراونەتەوە.

ف.ق