لە کابول هێرشی خۆکوژی

لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لە نزیک وەزارەتی دەرەوە هێرش ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا لانیەکم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

نافی تاکۆر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە هێزەکانی ئەفغانستان بووە، بەڵام لە تەقینەوەکەدا ٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

راگەیەندرا، هێرشی خۆکوژی لە نزیک وەزارەتی دەرەوە ئەنجامدراوە. دەوترێت لەنێویاندا منداڵێکیش هەیە.

لەم چەند مانگەی دواییدا لە کابول و شارەکانی دیکە زۆر هێرش ئەنجامدراون. داعش بەرپرسیاری ژمارەیەک هێرشی لە ئەستۆ گرتووە.

مانگی تشرینی دووەم لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە، هێرشێک ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە ٥ کەس کوژران. داعش بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتبوو.

ف.ق