لە ناوەندە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئێران چەند تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەک ڕویاندا

لە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی لە پارێزگای ئیسفەهان چەند تەقینەوەیەک ڕوویدا. هاوکات ناوچەی پیشەسازیی ئازەر شار ئاگری گرت و دەنگی چەند تەقینەوەیەکش لە کەرەج بیستراوە.

میدیاکان و دیجیتاڵ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ناوەندی دروستکردنی چەک و تەقەمەنیی تەوحیدی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسەفەهان دەنگی سێ تەقینەوە بیستراوە. چەند ڤیدیۆیەکیش لە دەنگی تەقینەوەکان بڵاوکراونەتەوە. هاوکات دەنگی تەقەی دژە ئاسمانی لە ئیسەفەهان بیستراوە.

هەروەها کارگەی ڕەنگسازی لە ناوچەی پیشەسازیی سەلیمی لە شاری ئازەر شار لە پارێزگای تەورێز، کە گەورەترین ناوچەی پیشەسازیی باکووری رۆژئاوای ئێرانە، ئاگرکەوتنەوەیەک ڕوویداوە. لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا ٢٥ کەس بەرکەوتوون، کە باری تەندروستیی ١٠ کەسیان باش نییە.

لەلایەکی ترەوە لە کەرەجی نزیک تارانی پایتەختی ئێران دەنگ چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، کە هۆکارەکانیان دیار نییە.

ژ.ت