لە ئیدلیب چەتەیەکی پلەبەرزی ئەلقاعیدە کوژرا

ئەمریکا لە ئیدلیبی داگیرکراو، چەتەیەکی پلەبەرزی ئەلقاعیدەی کوشت.

ئەمریکا لە ئیدبلیب کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەتەیەکی پلەبەرزی ئەلقاعیدەی کوشت.

فۆکس نیوز رایگەیاند، ٢٠ی ئەیلول لە ئیدلبی سوریا بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەلقاعیدە بە ناوی سەلیم ئەبو ئەحمەد لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کوژرا. فۆکس نیوز باسی ئەوەی کرد کە پلانداڕێژەری هێرشەکانی ئەلقاعیدە، بەرپرسی ئابوری و فەرمانپێکەری ئەو رێکخراوە بووە.

پنتاگۆنیش رایگەیاند، هیچ زانیاریەکیان لەبەردەست نییە، ئایا لە هێرشەکەدا زیان بەر خەڵكی مەدەنی کەوتووە یان نە.

ف.ق