لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی تورکدا شەڕ ڕوویدا

لە ئیدلب لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی تورکدا شەڕ ڕوویدا و لە هەردوولا کوژراو هەیە.

لە بەرەی ئەلفتیرای چیای زاویەی باشووری ئیدلب، شەڕێکی قوڕس لەنێوان هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک روویدا. لە هەردوولا کوژراو هەیە.

هەروەها چەتەکانی تورک بارەگا و خاڵەکانی هێزی حکومەتەکیان لە شاروچکەی کەفرۆما و هاسی باشووری ئیدلبیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا بارەگایەکی سەربازی حکومەت کە چەکی قوڕسیان تێدابوو، تەقێنرایەوە.

لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێڵی سەربازی بو گوندەکانی ئیدلب رەوانە کرد.