نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پشتیوانی لە مافی خۆپیشاندەرانی عێراق کرد و داوای کرد لایەنەکان خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩ەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و داوای لەهەموو للایەنەکان کرد خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێداگری دەکەن لەسەر پشتیوانیکردنیان لەهەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە، چونکە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی دیموکراسی.

لە ساڵی ٢٠١٩دا لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقدا خۆپیشاندان دەستیپێکرد و تیایدا ٧٤٠ کەس کوژرابوون و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون.

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە ١-١٠-٢٠٢٢ هه‌زاران خۆپیشاندەر لە سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ساڵی ٢٠١٩دا، وه‌ك رایانگه‌یاندبوو، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ره‌و گۆڕەپانی (تەحریر) له‌ سه‌نته‌ری شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، هاوكات هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنی ئەمنی تووندی بێ وێنەیان گرتووه‌ته‌به‌رو سەرجەم ڕێگاوبانەکانشیان داخستبوو.

لە ئەنجامی توندوتیژیدا ئالۆزی کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و خۆپیشاندەرێک کوژرا و چوار خۆپیشاندەری دیکە گیانیان لەدەستدا.

ف.ق