'پێویستە حکومەتی عێراق بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە فشار لەسەر تورکیا و ئێران دروست بکات'

پەرلەمانتارێکی بەرەی ئەهل الواست داوای لە گەلی عێراق کرد کە کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکات و لە بابەتی دۆسیەی ئاودا فشار لەسەر ئێران و تورکیا دروست بکرێت.

کەریم ئەلسارای پەرلەمانتاری بەرەی ئەهل و الواست لە پەرلەمانی عێراق  کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و گوتی، " کەمکردنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێی عێرا و بە تایبەتی دەوڵەتی تورک بە ئەندازەی ئەوەی کە زیان بە گەلی عێراق دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە سروشت دەگەیەنێت و رێگە بۆ قەیرانی کۆمەڵایەتی، مرۆیی و ئابوری دروست دەکات."

سارای راشیگەیاند کە پێویستە دۆسیەی ئاو لەلایەن حکومەتەوە بەر لە هەموو شتێک و بە پەلە ببێتە دۆسیەکی نەتەوەیی و داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت کە بە هوشیاری و کاریگەریەوە دۆخی ئاو هەڵبسەنگێندرێت و چاودێری بکرێت.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە حکومەت لە رووی دیپلۆماسیەوە فشار لەسەر تورکیا و ئێران دروست بکات و هەموو هەوڵەکانی بەکاربهێنێت و گوتی، " حکومەتی پێشوو هەڵوێستێکی جددی نەبوو، بە گوێرەی پێویستە عێراق بەشی خۆی لە دیجلە و فورات وەرنەگرتووە و بەو هۆیەوە ئاستی بازرگانی لەگەڵ تورکیا کەم بکات."

سارای دەشڵێت، " پێویستە حکومەت لە چوارچێوەی پاراستنی دەوروبەر و هەمەڕەنگی بیۆلۆژیەوە کە خاڵی سەرەکی پاراستنی ئاوە، بۆ ئاوی خواردنەوەی تەندروست و پاراستنی عێراق لە وشکەساڵی ، چارەسەریەکی باش لە ئاستی ستراتیژیدا بدۆزێتەوە."

ف.ق