قەرەیلان: گەریلاکانی کوردستان لە فیدایەتیدا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى نەپەگە وتی: "گەریلاکانی کوردستان لە فیدایەتیدا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. گەریلاکانی سەدەی ٢١ دەیسەلمێنن، کە شکست ناهێنن و ٣٩هەمین ساڵی ١٥ی تەباخ دەکەنە ساڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەورە".

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا ئەم شیکارییانەى خوارەوەی خستەڕوو و وتی:

گەریلایەتیی ئەمڕۆ، کە ئێوە وەک گەریلایەتیی مۆدێڕین پێناسەى دەکەن، تایبەتمەندییەکانی چین؟

وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەرفراوانە، بەڵام دەتوانم بە کورتی ئەوە بڵێم، لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری زانست و تەکنەلۆجیا دروست بووە، زانستی بۆشایی ئاسمان پێشکەوتووە و سیستەمی جێگیرکردنی جیهانی (جی پی ئێس) پەرەی سەندووە.  ئێستا دەتوانرێت لە جیهاندا بەڕێوەبەریی شوێنێک دیاری بکرێت. سیستەمی مووشەکی ئاڕاستەی شوێنی ئەو بەڕێوبەرایەتییانە دەکرێت، کە دیاریکراون، داهێنانی وەک قڕۆکەی بێفڕۆکە، تەکنیکی ڕووناکیی لەیزەر و تەکنیکی گەرمی و حەراری ئێستا لە ئاستێکی بەرزدا لە شەڕدا بەکاردەهێنرێن و سەرەڕای ئەم شتانەش ئاستی کەرەستەکانی پەیوەندی لە هەموو بوارێکدا گۆڕانکاریی لە جیهانی ئێمەدا دروستکردووە.

ڕێبەرایەتیی ئێمە ئەم پرۆسەی زانست و تەکنەلۆژیای دوای جەنگی جیهانی دووەم بە پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانە پێناسە کرد. ئەم دۆخەش ئاستێکی بەرچاوی گۆڕانی بەسەر تیۆری و کەرەستەکانی جەنگدا سەپاند. لە جەنگدا هەندێک یاسا و پرەنسیپی بنچینەیی هەن، بەڵام زۆربەی تاکتیک و ستراتیژیەکانی پێشوو ئیتر بێمانا بوون، گۆڕانێکی گەورەیان تیادا دروستبووە. بەتایبەتی لە ١٠-١٥ ساڵی ڕابردوودا ئەم داهێنان و بەرنامانە کاریگەریان لەسەر مەیدانی جەنگ هەبووە و ئەم گۆڕانکارییە بەهێزەیان خێراتر کرد. ئەمڕۆ جەنگ گەیشتووەتە ئاستێک، کە بە هەواڵگری بەڕێوەدەچێت. جەنگ تاوەکو ئاستێک بە هەواڵگری، تەکنەلۆژیا (تەکنیک) و شێوازی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت. ئێستا شەڕی ئاسایی و کلاسیکی کۆتاییان پێهاتووە. چەکە ئاسایی و کلاسیکیەکان و سوپاکانیان ئێستا ناتوانن هیچ کارێک بکەن. بەڵام سەرەڕای ئەو شتانە ئەوەی لەجەنگدا زۆرتر هاتە پێشەوە و گرنگییەکی پەیداکردووە، دووبارە فاکتەری مرۆڤە. بەهرە و توانایی مرۆڤ و ئەنجامگیری لە جەنگ دا بووە هۆی ئەوە مرۆڤی بە توانا و بە کوالێتی زیاتر پەرە بستێنێت. لە ڕوانگەیەکی سادەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت 'لە شەڕدا هەواڵگری و تەکنیک هەندێک شت دیاری دەکەن، شتەکانی تر دوای ئەوە دێن'، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە نییە. لە جەنگدا ئیرادەی مرۆڤ، هۆش و مێشکی مرۆڤ و بەهرەی مرۆڤ تاوەکو ئاستێک زۆر شت دیاری دەکات، چونکە دواجار مرۆڤ ئەم شتانە هەڵدەسەنگێنێت، تاوەکو هەڵسەنگاندنێکی ئافرێنەرانە نەبێت هەواڵگری هیچ سوودێکی نابێت، تاوەکو زانست و داتا و ئامار و لێکدانەوەی پسپۆڕانەی مرۆڤ نەبێت، ئەوە دەردەکەوێت، کە تەکنەلۆژیاش سودی نابێت یان بەکار ناهێنرێت. ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر دەردەکەوێت و دەسەلمێنێت، بەهرەی مرۆڤە.  

ڕێبەری ئاپۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا وتی، "مرۆڤ گەورەترین تەکنیکە" و لە بنەڕەتدا فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ڕاستیی مرۆڤ قووڵبووەتەوە. ئەوەی فەلسەفەی ئاپۆیی و شێوازی پەروەردەی لەسەر قووڵتر دەکاتەوە، دیاردەی مرۆڤە. لەبەر ئەمەش لە ریزەکانی پەکەکەدا لەسەر بەهرەمەندی، دانایی، ئیرادە، بوێری و فیداکاری هەڵوەستەیەکی زۆر هەیە. لە سەردەمی نوێدا گەریلا پشتی بەوە بەستووە. ئەو هێزە وا دەکات بە دروستی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەىی پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بکرێت. گەریلاکانی کوردستان بەخێرایی خۆیان لە بەرامبەر ئەو تەکنەلۆژیایەدا، کە لە پەرەسەندندایە و ڕاستیی شەڕ دەگۆڕێت، خۆیان نوێ و ئابدەیت کردەوە و خۆیان لەگەڵ دۆخەدا گونجاند.

لەو بوارەدا کەموکوڕی ڕووی نەداوە؟

بە دڵنیاییەوە ڕوویداوە، هەروەها درەنگ کەوتن هەبوو. بۆیە لەدەستدانی قورسمان دا، کۆسپ و زەحمەتیی زۆر ڕوویاندا، ئێمە ناتوانین بڵێین هەموو شتێک بەتەواوی پێکهاتووە، بە بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی دژوارییەکان، گەریلاکان گەیشتنە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و هێزە ڕاستەقینەکەی ئەو فەلسەفەیە، خۆی لەم حاڵەتەدا کاریگەرییەکی گەورە لەسەر پرۆژەکانی سەرلەنوێ بونیاتنانەوە یەک لە دوای یەک ڕوویاندا، بە تایبەتی دەکرێت بڵێین، لە دوایین حاڵەتدا لە ساڵی ٢٠١٨دا پڕۆژەی سەرلەنوێ بونیادنانەوە، گۆڕانکارییەکی گشتگیر و بەهێزی لە نێو گەریلاکاندا  لە هەموو بوارەکاندا دروستکرد. بەم پرۆژەیە زیاتر تیشک خرایە سەر بەهرەی مرۆڤ و واقیعی جەنگ و هەڵوەستەیان لەسەر کرا.

هاوتەریب لەگەڵ پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەرایەتی، ئافراندنی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیمان بۆ خۆمان کردە ئاماند. لەسەر ئەم بنەمایە زۆرێک لە تاکتیکەکانی ماو تسی تۆنگ، کە لە چین دەستنیشانکرابوون گۆڕانکارییان بەسەردا هێنرا. ئەمڕۆ لە کوردستان تاکتیکەکانی شەڕی گەریلایی، کە پشتبەستوو بوو بەوە، زۆر شتی بەدەستهێناوە و زۆر شتیشی بە شێوەیەکی بەهێز گۆڕیوە و گۆڕانکاریی تیادا ئەنجامداوە. ئەوەی زۆرترین شەڕی لە دژی دەکات، شکڵ و قاڵبی پێشووی گەریلای کلاسیکە. لەم بوارەدا ئەو دەستنیشانکردنە، کە دەڵێت، 'گەورەترین دوژمنمان خۆمانین و فێربوون و راهاتنەکانمانە' ئەوەندەی شەڕ لە دژی دوژمن دەکات، ئەەندەش لە دژی خۆی شەڕی دەکات و کردی، بنەما و هەوڵی ئەوە بوو، کە گەریلای سەردەمی نوێ بنیات بنێت، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە پراکتیکدا پێشتر بەشێکیان پێکهێنابوو و بە شێوەیەک شکڵێکیان وەرگرتبوو.

ئەم ئاستە لەسەر بنەمای قارەمانێتیی مەزن و شەهیدبوونی پێشەنگە مەزنەکان دروست بووە، لە دەلال ئامەدەوە تا ئاتاکان ماهیر و عەلی پڵنگەکان، زۆرێک لە فەرماندەکان لەسەر ئەوە خۆاین قووڵ کردبوە، لەم گۆڕانەدا و لەم تێکۆشانەدا پشکێکی زۆر و گەورەیان هەیە، چونکە ئەم پاڵەوانانە دەیانویست لە ڕووی فیکریشەوە بەباشی لە ڕێبەرایەتی تێبگەن و پرۆسەکە بە دروستی هەڵسەنگێنن و لە پێناویدا شەهید بوون، کاتێک لە پراکتیکدا ئەم کارەیان کرد لەسەر ئەم بنەمایە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە "ئەوان دروستکەر و ئافرێنەری گەریلای سەردەمی نوێن"، قوڵبوونەوەیان لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی، گەریلای سەردەمی نوێ، یان ئەو گەریلایە، کە ئێمە پێی دەڵێین، گەریلای سەدەی ٢١یەم، شکڵ و فۆرمیان بەو گەریلا دا و پێکیانهێنا.

ئەم پڕۆژەیە پێشتر لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ڕاست و دروستی سەردەمەکە و لەسەر باوەڕ و سووربوون تیشکی خستۆتە سەر ڕاستیی بە پارتیبوون و بەڕوونی گرنگییەکی زۆری لەبواری ئایدیۆلۆژیادا نیشانداوە، پاشان تیشکی خستە سەر هونەری سەربازی و کلتوری سەربازی، سێیەم، سیستەمی لەسەر بەشی تەکنەلۆژیای جەنگ بەهێز کرد و شارەزایی لەسەر ئەم بنەمایە قووڵتر کردەوە. ئەمەش بۆ گەیشتن بەو چوارچێوەیە بوو، کە ئێمە بە گەریلای پرۆفیشناڵ لەسەر بنەمای بە پارتیوون و جەنگاوەری و شۆڕشگێڕی و شارەزایی و پسپۆڕی ناودەبەین، ئەوانەش بۆ خۆ گەیاندنە بە تێکۆشانێک، کە ئێمە پێی دەڵێن، گەریلای پڕۆفیشناڵ، بە تێکۆشان لە دژی شێوازی کلاسیکی گەریلا ئەم کارە بە ئەنجام گەیشت.

لە ئەنجامدا بە شێوازی جووڵەی ڕاست و شێوازی تەوزیفکردن و جێبەجێکردنی ڕاست، پووچکردنەوەی هەواڵگری، کە هێز و توانایی لە تەکنەلۆژیای سەردەم وەردەگرێت، بەکارهێنانی زەوی لە ڕووی بەرفراوانی و قووڵییەوە، بە بەهێزکردنی تاکتیکەکانی شەڕی ژێرزەمینی و سەر زەمینی، کەرەستە ئاسمانییەکانی ئێستا پووچ دەکەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ئافراندنی گەریلای پرۆفیشناڵ پێکهاتووە، کە گەریلای کلاسیکی پێشوو تێدەپەڕێنن و لە هەمان کاتیشدا گەریلایەکی نوێ و مۆدێرن و پرۆفیشناڵ پێکهاتووە، لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت لە بەرامبەر هێزی سوپایەکدا، کە گەورەترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەردەمیان لە دەستدایە، بە بەکارهێنانی زەمین و جوگرافیا و خاک لە ڕووی بەرفراوانی و قووڵییەوە، ئەو سوپایە تێکبشکێنێت. لە دژی ئەو هێزە تەکنەلۆژیانەش ئەوەی سەلماند، کە هێزێکی وەهایە، کە شکست ناهێنێت.

ئەم بەرخۆدانە مەزنە لەسەر بنەمای خوێنی شەهیدانی قارەمان وەكو ئەنجامێك كە قووڵبوونەوەی پارادایمی ئافراندوە و ئەنجامی پەرەسەندووی گەریلایەتی سەد ساڵی بیست و یەكەمین لەكوردستانە. ئێمە دەتوانین ساڵی سی و نۆهەمین ئەم قەڵەمبازەی پانزدەی تەباخی پیرۆز لەسەر بنەمای داستانی قارەمانیەتی گەریلا، بەرەنجی و ماندوو بوونی رێبەرایەتی و بەرخۆدانی داستانئاسای شەهیدانمان، ئەمڕۆكە دەتوانین بەسەربڵندی قسە لەم ئاستە بكەین. ئەمەش شتێك وەها ئاسان نەبوو، بەرەنج و ماندوو بوون و قووڵبوونەوە گەورە مۆممكن بوو.

كاتێك كە بەرهەمهێنانی مرۆڤ لەئاستێكی هەرە بەرزدا چالاك بووە، ئەم شتە پێشكەوتووە. ئەو شتەی كە ئێمە پێ دەڵێن، خۆبەرێكخستنكردن و بەدیسپلینكراو، خۆشاردنەوە بەهەموو شێوەیەك و هاورەنگكردن لەسەر ئەم ئەساسە دەتوانێت ببێتە ئەرتەشێكی شاراوە، وەكوئەرتەشێكی هەموو خەیاڵەكان سەروبن بكات و بەشێوەیەكی ئافرێنەر بەكاری بهێنێت، لەبواری تاكتیكیدا ئافرێنەرە، بێ ترسە و دەتوانێت بەجەسارەت و چاونەترسی شەڕ بكات، لەپێناو دۆزەكەی دەتوانێت گیانی فیدا بكات و ئەو شتانە راستینەی ئەرتەشێك نیشان دەدات كە بن كەوتنی لەلا بوونی نییە. ئەمڕۆ گەریلای كوردستان لەبواری فیداییبووندا لەلووتكەدایە. كاتێك كە رۆحی چواردەی تەمموز لەزیندانەكاندا پەرەی سەند، لەگەڵ ئەو كەلتورەی كە هەڤاڵان عەگید و زیلان ئافراندیان، ئەو راستیە زۆر ئاشكرا و روونە كە لەلووتكەبووندا پێكهاتووە.

گەریلای كوردستان ئەمڕۆكە لەبواری ئافرێنەری تاكتیكدا، خاوەن لووتكەیەكی وەهایە. لەبواری ئافرێنەری تاكتیكیشدا گەیشتووەتە ئاستێكی پێشكەوتوو. ئێمە دەتوانین بڵێین لەبواری رێنمایی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا، رێبەرایەتی بەشێوەیەكی ئافرێنەریدا بخاتە جوولە و پراكتیكەوە و ئاستێكی باش بەدەستخراوە. لەبەر ئەوەش ئەمە لەلووتكە بووندایە. ئەم شەڕەی بەرێوە دەچێت و ئەم بەرخۆدانەی كە ئەمڕۆكە بەرێوە دەچێ ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێ ئەوا لەتوركیا چەمكی فاشیست، رژێمی ئاكەپە و مەهەپە كە چەمكی نژادپەرەستی و قڕكردن لەلووتكەدا نوێنەرایەتی دەكا، ئەوا بەرەو هەڵوەشاندنەوە ببات. خۆی لەخۆیدا دەیەوێت بوونی خۆی لەسەر تەسفیەكردنی گەریلا و بزوتنەوەی ئازادی بۆنیاد بنێت و بەردەوام بێ. لەبەر ئەمەش بەم شتانە دەڵێن"شەڕی مان و نەمان". لەبەر ئەوەش ئەگەر گەریلا لەبەرامبەری ئەم شتانە پێش بەلەناوبردنی خۆی بگرێت و ئەمەش پشتراست بكاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا گەریلا سەركەوتن قازانج بكات، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت كە ئەم رژێمە لەریشەوە هەڵدەوەشێت. لەم بوارەدا ئەو راستیە دەبینرێت كە ئەو شەڕەی ئێمە لەقۆناخی لووتكەدایە. لەبەر ئەوەش لەساڵی سی و نۆهەمیندا تێكۆشانی چەكداری ئێمە، تێكۆشانی ئازادی گەریلای كوردستان لەساڵێكی گرنگدا و چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبێت. ئێمە دەچینە قۆناخێكەوە كە ئێدی رێپێوانی ئازادی كە رێبەر ئاپۆ و كوردستان بەشێوەیەكی بەهێز دەبنە رۆژەڤ. لەكۆتا ئەنجامدا گەریلایەتی مۆدێرن ئێدی نە دیاردەیەكی وەهایە كە تەنیا بەكوردستاندا سنوردا نامینێ. ئەم هەنگاوە تاكتیكیەی گەریلا كە پشت بە پارادایمی بەستووە كە كاریگەری لەسەر هەموو جیهان دابنێت و بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ئەزموونەكان، بەرخۆدانیەكی نوێ نیشان بدات.

ـ هەندێ كەس دەڵێن، كاتی گەریلایەتی تێپەڕ بووە و ئەو راستیەش دیارە كە بەگەریلابوون، گەلان زۆر دەسكەوتیان بەدەستهێناوە، هەم لەبواری چۆنیەتی ژیان و هەمیش لەبواری نزیكبوونەوەی پارادایم كە مرۆڤ پشتی پێ ببەستێت، ئێوە گەریلایەتی چۆن پێناسە دەكەن؟

لەقۆناخی شۆڕشدا هەندێ كەس زوو دەستیان لەشۆڕش بەرداوە و بۆ تەسلیمبوونی خۆیان بەشوێن بیانۆدا گەڕاون. ئەم كەسانە هەمیشە بوونیان هەبێ. لەم قۆناخەشدا چەمكی وەها دەردەركەون. ئەو كەسانەی دەڵێن"كاتی گەریلایەتی تێپەڕ بووە"دەیانەوێت رێگا لەبەر چەمكی تەسلیمیت و هەڵهاتن بكەنەوە و كۆمەڵگەش لەبەرامبەر بە هێزی هەژەمۆنخواز و دەسەڵاتدار تەسلیم بكەن. بەڵام ئەوەی راستی بێت، قۆناخی گەریلایەتی كلاسیك بەكۆتا هاتووە. كاتەكەی تێپەڕ بووە. بەڵام ئەوە تەنیا بۆ گەریلا نا، ئەمڕۆكە لەهەموو بوارەكانی ژیاندا شتی كلاسیك كاتەكەی دەرباز بووە. واتا هەر شت گۆڕاوە. هەر شت كە بەگوێرەی راستی قۆناخەكە پێكنەیەت، كاتەكەی دەرباز بووە. بابەتەكەش ئەوەیە، كاتی ئەرتەشی كلاسیكیش دەرباز بووە. ئێدی ئەو ئەرتەشە كلاسیكەی كە پشت بەسیستەمی كۆن گرێ دەدات لەشەڕدا ناتوانێت شتێك بكات. ئەمە بۆ گەریلاش بەهەمان شێوەیە. واتا دینامیكی كۆمەڵایەتی و كەل و پەلەكانی بەگوێرەی یاساكانی دیالیكتیك هەمیشە خۆیان دەگۆڕن. وەكو پێویستیەكی ئەم یاسایە، هەر شتێكی كۆن، ئێدی بەكەڵك نایەت. هەروەها بەگوێرەی رایەكی چەپگەرە كلاسیكەكان دەبێت، دەبێت گەریلایەتی كاتی نەمابێت، بەڵام ئەو گەریلایەی خۆی بەگوێرەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك بۆنیاد نابێت، بەواتای ئەوەیە كە گەریلا خۆی بەگوێرەی قۆناخەكە ئامادە كردوە. لەبەر ئەوەش بۆنیادنانی گەریلایەتی هاوچەرخ و دەستڕاگەیشتن بە رێنمایەكانی لێرەدا خاوەن گرنگیەكی تایبەتە. بۆ ئەوەش دەبێـت ئەو كاتەی كە ئێمە باسی لێوە دەكەین بەباشی ببێتە مایەی تێگەیشتن و بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.

خۆ نوێكردنی گەریلا، خۆ بۆنیادنانە بەگوێرەی قۆناخ و ئەم سەردەمە، نەتەنیا لەبواری چۆنایەتی و تاكتیكەوە، لەبواری رۆڵ و كاریگەری لەنێوشۆڕشدا، بەرەیەك بەگوێرەی هەلومەرجی قۆناخەكە قازانج دەكات. بەتایبەتی لەپارادایمی مۆدێرنیتەی دیموكراتیكدا، وەكو لەرێنمایەكانی شەڕی گەلدا هەر شت بەتەنیا گەریلا نیە. پێش هەر شت رۆڵی توندوتیژی رێكخستنی هەر هیچ نییە، رۆڵی نافەرمانی مەدەنی و توندوتۆڵبوونی كۆمەڵایەتی، خۆ گەیشتنە بیروڕایەك كە پشت بەهێزی رای گشتی دەدات. لێرەدا گەریلا دەبێت هێزێكی پاراستن كە باوەری دەداتە كۆمەڵگە و لەگەڵیدا كۆمەڵگەش پاراستنی خۆی دەكات. گەیلا جەسارەت و هێز دەداتە كۆمەڵگە، كاتێك كە كۆمەڵگە دەگاتە بن بەست وەكو هێزێك رۆڵی خۆی جێبەجێ دەكات. لەمۆدێرنیتەی دیموكراتیكدا بەشێوەیەكی گرنگ لەسەر گەریلا راوەستە دەكرێت، بەڵام هەر شت نە گەریلایە. سەرچاوەی ئەساسی كۆمەڵگە خۆیەتی. شۆڕش بەرهەمی پێگە كۆمەڵایەتیەكانە. شۆڕش لەسەر سێ قاچ لەناو كۆمەڵگە پەرە دەستێنێت و لەسەر ئەم بنەمایەش دەبێتە هێز.

لەنێو ئەو شتانەدا، یەكەم؛ پێگەی كۆمەڵایەتی گەل بۆ خۆیەتی، یا بەشێوەیەكی تر كۆمەڵگە بەرێكخستنكراوە. ئەوەی كە ئەمڕۆكە دەبینین لەعێراقدا هێزێكی بەرێكخستنكراو دەتوانێت هەر شت بگۆڕێت. واتا هێزی كۆمەڵگە ئەساسە و لەپێش هەموو شتێكەوەیە.

 دووهەمین؛ هێزی گەریلایە. هێزی پاراستنی بەرێكخستنكراوە، چەكدارە و شارەزایە. كاتێك كە پێویست بێت، دەكەوێتە جوڵە، كاتێك پێویست بوو بەشێوەیەكی هاوسەنگ جموجوڵ دەكات و كاتێكیش پێویست بوو رێگە لەپێش كۆمەڵگە دەكاتەوە. بەگوێرەی قۆناخەكە خۆی رێكدەخات.

ئەوەی سێیەمین؛ بەرێكخستنكردن و خۆپاراستنە نیمچە مەدەنی و نیمچە سەربازیە، لەنێو كۆمەڵگەدا بەشێوەیەكی شاراوە خۆی بەرێكخستن دەكات و هاوشێوەی ئەرتەشێكی شاراوەیە. لەقۆناخی نوێدا لەسەر بنەمای ئەم رێنمایە شۆڕشگێڕیە، لەگەڵ دامەزراوەكانی تری رێكخستندا، هەم باری گەریلاش كەمتر دەبێت و هەمیش گەریلا دەتوانێت رۆڵی خۆی بەباشی جێبەجێ بكات.

لە قۆناخی نوێدا گەریلا پێویست نییە بچێتە هەر جێگایەك. خۆی لەخۆیدا وەكو گۆڕەپانێك پێویستە بەمسۆگەری خوێندنەوەت بۆ هەموو گۆڕەپانەكە"كەش و كێو و دەشت و پێدەشت و دۆڵ و نزار و ...هتد"، هەبێت و بەباشی هەڵیسەنگێنی. بەگشتی جێگای رووت و زۆزان و كوێستانەكان كە گەریلا دەتوانێت بیكاتە ئامانج، دەبێت بتوانێت وەكو گۆڕەپانی دەشت بۆ خۆی هەڵیسەنگێنێت. لەقۆناخی نوێدا كاتێك مرۆڤ سەرەنج بداتە سەر سیستەمی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان، چەندەش چیایی بێ، هەروەكو گۆڕەپانی دەشتە كە دەبێت خوێندنەوەی بۆ بكەی. جموجۆڵێك كە زیاتر پێویستی بەشاراوەبوونی زیاتر هەیە، زیاتر پشت بەژێرزەوی و شوێنی قەرەباڵغە، لەو گۆڕەپانانەشدا خەباتی گەریلایەتی دەتوانرێت پێكبێت. پێویست ناكات، هەمیشە پشت بەچیا ببەستێت و پێویست پاڵ بەهەموو شوێنێكەوە بدات. لێرەدا شێوەی جموجوڵی گەریلایەتی قۆناخی نوێ، وەكو پێشتر بەهێزێكی زۆر پێكنایەت. تیمی بچووك كە بەشێوەیەكی بەكۆردینە و هاوئاهەنگ و پشت بەشارەزابوون ببەستێت پێویستە. پێویستە هەر تیمێك بەتەنیایی و كاتێك پێویستی كرد روو لەئامانج بكات، سیستەمە ژێروروو بكات و خۆلقكاریەكی وەهای هەبێت، پشت بەخۆشاردنەوەی بەهێز و هاوڕەنگكردنێكی باش بدات و بەدیسپلینیكی بەهێزەوە بجوڵێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا وەكو جن لەكوێ پێویست بوو دەركەوێت سەر گۆڕەپانەكە، كاتێكیش پێویست نەبوو، وەكو ئەوەی كە هیچ دیار نییە، دەبێت وەها بێ. گەریلایەتیەكی وەها لەناو كۆمەڵگە رۆڵ پاراستنێكی بەهێز بەرێوە ببات و بۆ كۆمەڵگەش ببێتە سەرچاوەیەكی هێز.

به‌ كورتی ده‌توانین ئه‌مه‌ بڵێین: له‌ سه‌رده‌می نوێدا چیتر گه‌ریلاكانی پێشوو و كلاسیك پێكنایه‌ن. ده‌بێت لێهاتوو و په‌روه‌رده‌كراو بێت. واته‌ گه‌ریلا سه‌ربازێكی ئاسایی نین. ده‌بێت پیشه‌گه‌ر و پرۆفیشناڵ بن. هێنده‌ی به‌رخودانه‌كه‌ی، به‌ شێوه‌ی ژیانی بتوانێت هێز و جۆش و خرۆش به‌ كۆمه‌ڵگا ببه‌خشێت، به‌هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌وه‌ ئاراسته‌ بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی له‌ شۆڕشدا له‌ ناو بچێت، ئه‌سته‌مه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌شدا گه‌شه‌سه‌ندنی شۆڕش پێك بێت.

به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ده‌گۆڕدرێت ببینرێت، نه‌ك وه‌ك گه‌ریلای ئاسایی و كلاسیك، پێشخراوه‌، به‌ پێی سه‌رده‌م ده‌جوڵێته‌وه‌ و خاوه‌ن به‌هره‌ی شه‌ڕه‌ و ئێمه‌ باسی راستی گه‌ریلا ده‌كه‌ین كه‌ پشتی به‌ كۆمه‌ڵگا ده‌سپێرێت. هێنده‌ی گه‌ریلا پشتی به‌ قوڵایی و به‌رفراوانی جوگرافیا ده‌به‌ستێت، گرنگه‌ كه‌ پشت به‌ كۆمه‌ڵگاش بسپێرێت. گه‌ریلا و كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگا و پشت پێبه‌ستن، خۆپاراستن و گه‌ریلا وه‌ك بازنه‌یه‌ك له‌ ره‌گه‌ز و ریشه‌كان پێكدێت، ده‌بێت ببنه‌ رێكخراوێكی به‌و جۆره‌ كه‌ بتوانن هێز به‌ یه‌كتر ببه‌خشن. ئه‌گه‌ر به‌ دروستی رێكخستن بكرێت و چۆنێتی پێویست به‌ده‌ستبهێنرێت، خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی یه‌كتر به‌هێز ده‌كه‌ن، پارێزگاری له‌ یه‌ك ده‌كه‌ن و پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌و هێزانه‌ی به‌م جۆره‌ خۆیان جێگیر كردووه‌، ده‌توانن قۆناغی شۆڕشی ئه‌مڕۆكه‌مان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئه‌مه‌ به‌ده‌ستبهێنن، ته‌نیا سه‌رنجیان ده‌چێته‌ سه‌ر شێوازه‌كانی تێكۆشانی مه‌ده‌نی و دیموكراتیك، به‌م جۆره‌ خۆیان راده‌ستی ره‌حم و به‌زه‌یی فاشیزم ده‌كه‌ن. فاشیزم هه‌ركات بیه‌وێت دێت، هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ته‌واوی رێكخراو و دامه‌زراوه‌كان، خه‌باتكاران ده‌گرێت، خۆی له‌ خۆیدا كه‌رسته‌ی شه‌ڕی ده‌رونی قوڵی هه‌یه‌، به‌ ملیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت بیكات. بزوێنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتیكی كۆمه‌ڵگا لێره‌دا گرنگه‌. یه‌ك له‌ گرنگترین فاكته‌ره‌كان كه‌ بزوێنه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكه‌ به‌سه‌ر پێوه‌ ده‌هێڵێت، ئه‌وه‌ی هێز، وره‌ و بوێری به‌ كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشێت گه‌ریلایه‌ كه‌ هێزی خۆپاراستنه‌.

كاتێك گه‌ریلا هه‌بێت، هه‌موو كات هێز وه‌رده‌گرێت و له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ پشتیوانی گه‌ریلا ده‌كرێت، دوژمن چه‌نده‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگاش ناتوانێت بگاته‌ ئه‌نجام. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌ هێزێكی به‌رگریكاری رێكخراو هه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌نیا ناهێڵێت، هێز و وره‌ی پێده‌به‌خشێت. لێره‌دا ئه‌وه‌ی مرۆڤ بڵێت هێزی خۆپاراستن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو گوندێك پاسه‌وانێك دابنرێت. له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا رێكخستنبوونی نه‌ته‌وه‌یی لێپرسینه‌وه‌ ده‌كات، جار جار به‌رامبه‌ر هێزه‌ كۆلۆنیالیست، فاشیست، داگیركه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ به‌ واتای پاراستنی كۆمه‌ڵگایه‌، له‌ هه‌مان كاتدا بۆشایی كۆمه‌ڵگا له‌ بواری خۆپاراستنی پڕده‌كاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وپێش بچێت، فاكته‌رێكی به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ رۆڵی رێكخه‌ر و كاتالیزۆری خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. له‌ سه‌رده‌می نوێدا گه‌ریلا له‌ شۆڕشدا، ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێش بچێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ دروستبوونی شۆڕشی خۆیان پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستن، ده‌توانن هه‌نگاوی به‌هێزی شۆڕشگێڕی هه‌ڵبگرن.

ئه‌مڕۆ گه‌ریلا كاتێك له‌ كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت به‌ هه‌ڵوێستی پارادایمی ئایدۆلۆژیك و هه‌میش مۆدێلێك كه‌ له‌ بواری ئازادی ژن پێشكه‌شی ده‌كات و ده‌یخاته‌ڕو، نمونه‌ی هه‌ره‌ سه‌ره‌كین. ئه‌گه‌ر له‌ ناو گه‌ریلاكاندا شكڵگرتنی بێریڤان، زیلان، سارا، سه‌ما، چیچه‌ك و ده‌لاله‌كان رووینه‌دایه‌، له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورداندا وشیاری ژنی ئازادیخواز به‌و راده‌یه‌ بڕوابه‌خۆبوو و بوێر نه‌ده‌هاته‌ ئاراوه‌. له‌م رووه‌وه‌ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌بوو. بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ ژنانی كورد له‌ هێزێكی شۆڕشگێڕی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، له‌ جیهاندا به‌ شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی له‌ بواری پاراستن، سیاسه‌ت و هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری داده‌نێت، له‌ به‌ر په‌یامی پێشه‌نگایه‌تی هێزی ژنان له‌ ناو گه‌ریلاكاندایه‌. هه‌مان شت بۆ كۆمه‌ڵگاش په‌یوه‌ندیداره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ئه‌مڕۆ ئاڵای دیموكراسی، ئازادی ژنان و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌ڵگرتووه‌. كۆلۆنیالیزم ده‌یویست كوردستان بكاته‌ چه‌قی دواكه‌وتوویی. ئامانجه‌كه‌ ئه‌مه‌ بوو. خۆی له‌ خۆیدا دواكه‌وتوویی كه‌ پشت به‌ راستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێت پێچه‌وانه‌ كراوه‌ته‌وه‌، زیاتر هه‌میشه‌یی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌وه‌ كوردستان له‌ بری دواكه‌وتوویی بووه‌ته‌ چه‌قی پێشكه‌وتوویی، دیموكراسی و ئازادی، ئه‌وه‌ به‌ هۆی رۆڵی گه‌ریلاوه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هیچ جۆرێك نابێت بشاردرێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ گه‌ریلا نه‌ك هه‌ر به‌ ته‌نیا له‌ كوردستان، له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیش له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی فاشیزم و دداگیركه‌ری گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌. تێكۆشانێك كه‌ گه‌ریلا ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆ توركیاش تێكۆشانێكی دیموكراسیه‌. گه‌ریلا رێگه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاڵای سۆسیالیزمی دیموكراتیك بشه‌كێته‌وه‌. له‌ بواری سازكردنی بواری تێكۆشاندا هه‌موو هێزه‌ سۆسیالیسته‌ دیموكراتیكه‌كان ده‌توتنن پشتی پێببه‌ستن، ئه‌و خاوه‌نی رۆڵ بنچینه‌ییه‌.

له‌ هه‌مان كات به‌ پێرسپێكتیڤی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك كه‌ ئه‌و شته‌ له‌سه‌ر گه‌لانیش داده‌مه‌زرێنێت، چوارچێوه‌یه‌ك دروست ده‌كات و له‌گه‌ڵیشیدا ئاستی گه‌ریلایه‌تی كه‌ له‌ كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێت، ئیتر بۆ هه‌موو كه‌سێكیش ده‌بێته‌ نمونه‌.

پرسیاری كۆتایی، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ باشوری كوردستان به‌رخودانێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، به‌ریان به‌ داگیركاری گرتووه‌. ئایا گۆڕه‌پانی ئازاد له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیاش له‌ به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌می ئێمه‌ ده‌توانێت بپارێزرێت؟

له‌ بواری پاراستنی گۆڕه‌پانه‌ ئازاده‌كاندا، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌كرێت، نمونه‌یه‌كی زۆر جددی بوو. له‌و رووه‌وه‌ كه‌ گۆڕه‌پانه‌ ئازاده‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ئایا ده‌توانن بپارێزرێن یان نا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ك له‌ پرسیاری پێشووتان دا هه‌بوو ده‌ڵێن ‘ناپارێزرێت‘. خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مڕۆش هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ناپارێزرێت. ئێستا ٤ ساڵ ده‌یانه‌وێت باشوری كوردستان داگیربكه‌ن. دووه‌م سوپای گه‌وره‌ی ناتۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هێزه‌ خیانه‌تكاره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ و وێڕای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌ ٤ ساڵه‌ – له‌ دوو ساڵی رابردوودا هێرشه‌كان زیاتر بوون- به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ باشوری كوردستان داگیر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ رووبكه‌نه‌ رۆژئاوا یان هه‌ر شوێنێكی تر تێكۆشانێك كه‌ به‌رخودان و پاراستن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش ده‌بات و به‌ پێی پێرسپێكتیڤی و رێنمایی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ خۆی رێكبخات به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می ئێمه‌شدا هه‌موو كه‌س ده‌بینێت كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ هه‌ژمۆنخوازه‌كان كه‌ هه‌موو جۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ پاراستنی گۆڕه‌پانه‌ ئازاده‌كات ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت. گه‌ریلاكانی سه‌ده‌ی ٢١ی له‌م قۆناغه‌دا شكست نه‌هێنانی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و ساڵی ٣٩ هه‌مینی ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌نه‌ ساڵی سه‌ركه‌وتن و به‌رخودانی مه‌زن.

ژ.ت / هـ.ب