' ئەنقەرە سەدان چەتەی دیکە بۆ ئازەربایجان دەنێرێت'

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، سەرەڕای ئەوەی سەدان چەتەی سوری سەر بە تورکیا لە ئازەربایجان شەڕ دەکەن، ئێستا ئەنقەرە ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی سەدان چەتەی دیکە بۆ ئەو شەڕە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، لە ناوچەی شەڕ لە ئارتساخ، سەدان چەتەی سوری سەر بە تورکیا بڵاوبونەتەوە و دژی ئەرمینیا دەجەنگن، کە بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە مانگی تەمووزەوە بەشێکی زۆریان ڕەوانە کراون.

باسی لەوەشکردووە کە لە ترسی شەڕەکە، دەیان چەتە گەڕاونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر چەتەیەک مانگانە بڕی دوو هەزار دۆلاری پێدەدرێت، هەروەها تا دێت زیانە گیانیەکانیش لەنێو ڕیزی چەتەکاندا زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەنقەرە ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی سەدان چەتەی دیکە بۆ شەڕەکە.

ف.ق