بینالی یێلدرم؛ بۆ سەودا ومعامەڵەیەکی دیکە دەچێتە ئەڵمانیا

ئانگێلا مێرکل لە ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیری تورکیا دەکات. ئەو دیدارە لەسەر داوای تورکیا ئەنجام دەدرێت و پێدەچێت کە سەودا و مامەڵەیەکی دیکە لە ئارا دابێ.

سەرۆک وەزیری تورکیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میۆنشن بکات، دەچێتە ئەڵمانیا. یێلدرم چاەی دەکەوێت بە ئانگێلا مێرکل-ی ڕاوێژاکاری ئەڵمانیا-ش دەکەوێت. ئەو دیدارە لەسەر خواستی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا باسی لەوە کرد کە؛ ''ئەو دیدارە ڕۆژی ٥شەممە ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان، ئەنجام دەدرێت و لەو دیدارەدا سەرەڕای تاووتو کردنی تێکەڵییەکانی هەر دوو وڵات، مژاری ڕۆژانەی نێودەوڵەتی-ش، تەوەرێکی دیکەی گفتۆگۆکان دەبێت".

دەوترێت کە لەو چاوپێکەوتنەدا، قسە دەربارەی ئازادکردنی ڕۆژنامەوانە دەستبەسەرکراوەکەی ئەڵمانیا لە تورکیا دەکرێت. پێشتر ئەڵمانیا زۆری هەوڵ دابوو ئازادی بکات، بەڵام بێ ئەنجام بوو. دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادی ئەو ڕۆژنامەوانەش معامەڵە لەگەڵ ئەڵمانیا دەکات.

وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی تورکیا دەبێ هەموو ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانییانەی بە هۆکاری سیاسی، دەستبەسەری کردوون، ئازاد بکات". دەوترێت کە ٦ هاوولاتی ئەڵمانیا لە تورکیا دەستبەسەر کراون.

لەدوای هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانی سەر بەئەردۆغان بۆ عەفرین، کەڵک وەرگرتن لە تانکی لئۆپاردی ئەڵمانی لەلایەن تورکیا لەو هێرشەدا، ڕووبەڕووی ڕەخنە و ناڕەزایەتی ڕێکخراو و بەشێک لە پارتەسیاسییەکانی ئەڵمانیا ببۆوە و داوای ڕاگرتنی فرۆشی چەک-یان لە حکوومەتی ئەڵمانیا کردبوو. نوێ کردنەوەی ئەو تانکانەش بەشێکی دیکە لەو مشت و مڕە بوو کە ڕەخنەگران داوای هەوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەکەی سەر ئەو مژارە ببوون. پێدەچێت ئەو مژارانەش لەو دانیشتنەدا بخرێتە بەر باس و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە کە سەرەڕای هەموو ئەو خالەانەی کە لەسەرەوە باسیان لێوەدەکرێت، خاڵێکی دیکەی گرینگ هەیە کە ئەویش ئەوەیە کە ئەو چاوپێکەوتنە لە ڕۆژی ١٥ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت. حکوومەتی ئەڵمانیا کە لە گەلەکۆمە و پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجالان لەساڵی ١٩٩٩وە گلاوە و جێ دەستی دیارە، جارێکی دیکەش چاوپێکەوتنی دەسەڵاتدارانی هەر دوو وڵات ڕێک لە ساڵیادی دەستبەسەرکردنی ئۆجالاندا، نیشانەی بەردەوامی ئەو پیلانگێڕییەیە کە ئێستا لە عەفرین بەڕێوە دەچێت و حکوومەتی ئەڵمانیاش لەو هێرشانەدا بەشێوازی جیاجیا بەشدارە.