دەیان جوتیار و ئاژەڵدار لە نەیجیریا کوژران

لە وڵاتی نەیجیریا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شەڕدا کوژران.

ڕۆژی ٥ ی ئەم مانگە، شەڕ لە نێوان گەلی پەیول و گەلی یاندانگ لە نەیجیریا هاتە ئاراوە. گەلی پەیول لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی  باکووری نەیجیریا بە ئاژەڵداریی بژێوی خۆیان دابین دەکەن و گەلی یاندانگ جوتیارن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی نەیجیریا، بەلانیکەمەوە لە شەڕی ئەیالەتی تارابای ئەو وڵاتەدا ١٧ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن. بەگوێرەی زانیارییە خۆجێیەکانیش لانیکەم ٧٠ هاوڵاتی کوژراون.

بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاندووە "ماوەی ٤ ڕۆژە شەڕ بەردەوام بووە و ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکان سوتێنراون".

لە دوایین ڕۆژی شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی ئەو ئەیالەتە ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە کراون. دەوترێت کە زۆر کەسیش بە ناچاری و بەهۆی شەڕەوە دەستبەرداری ماڵ و موڵکی خۆیان بوون و ئاوارە بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یەک لە بەرپرسانی گەلی پەیول، لانیکەم ٢٣ کەس لەوانەی ئاژەڵداریی دەکەن، کوژراون. لە گەلی یاندانگیش کە جوتیارن ٥٠ کەس کوژراون.

لە ئەیالەتی ئاداماوا لە نێوان گەلی پەیول و گەلی باچامان دا، ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو، شەڕ دەستیپێکردبوو. لەو شەڕەشدا لانیکەم ٦ کەس کوژرابوون.

ر.م