پوتین و ترامپ كۆبوونەوە

كەمێك پێش ئێستا لە شاری هێلسنكی لە وڵاتی فینلاند هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا كۆبوونەوە و ئەوان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا قسەیان كرد.

كەمێك پێش ئێستا لە شاری هێلسنكی لە وڵاتی فینلاند هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا كۆبوونەوە و ئەوان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا قسەیان كرد.

پۆتین و تڕامپ پێش ئەوەی کە چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدەن بۆ کورتی بۆ ڕاگەیاندنەکان دووان. ترامپ ووتی " تەواوی جیهان چاویان لە سەرئێمەیە و بۆچاوپێکەوتنەکەش بە سەبرم."

هەروەهاپۆتین ووتی " کاتی ئەوە بوو کە ئێمە لە گەلیک بابەتی زەحمەت کە پێوەندی بە کێشەکانی نەتەوەکانی جیهانەوە هەیە  وتووێژ بکەین ."

چاوەڕێ دەکرێت کە پۆتین و ترامپ دوای کۆبونەوەکەیان ڕاگەیەنراویک بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەنەوە.

لەلایەكی ترەوە لە شاری هێلسنكی و لە نزیك ئەو شوێنەی كۆبوونەوەكەی لێ‌ بەڕێوەدەچێت، سەدان كەس كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دروشمی مافەكانی مرۆڤیان بەرز كردوەتەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردووش ترامپ سەردانی بەریتانیای كرد، لەوێش بە هەزاران كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی سەردانەكەی ترامپ.

هەریەك لە ئەمریكا و ڕوسیا خۆیان بە دوو زلهێزی جیهان دەزانن دەیانەوێت كاریگەری زیاتریان هەبێت لەسەر ڕووداوەكانی جیهان و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.