بە تۆمەتی دەستهەبوونیان لە ئاگرەکەی کەمپی میدیلی یونان ٥ پەنابەر دەستگیرکران

بە تۆمەتی دەستهەبوونیان لە ئاگرەکەی کەمپی میدیلی یونان کە ١٢ هەزار پەنابەری تێدا دەژین ٥ پەنابەر دەستگیرکران.

وەزیری کارباوری دەرەوەی مەدەنی یونان ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەسەر ئاگرەکەی کەمپی میدیڵ ٥ پەنابەر دەستگیرکراون و بەدوای گۆمانبارەکانی تردا دەگەڕێن.

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپەکە لە ٨-٩ی ئەیلولال کەمپەکە بە تەواوی سووتا و ١٢ هەزارپەنابەری ناو کەمپەکە بێ ماڵ مانەوە.

ستیلیۆس پاتساس وتەبێژی حکومەتی یونان لەبارەی ڕووداوەکە قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بە زودترین کات کەمپەکە بۆ جێگایەکی تر دەگوازنەوە و ئەو ڕووداوەش پلانێک بوو لەدژی حکومەت.

ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر بەو دوودڵیەی کە ناتوانن جارێکیتر لە دوورگەکە بچنە دەرەوە، داوا دەکەن بۆ کەمپەکانی تر بگوازرێنەوە. بەشێکیشیان ناچارکراون کە بەزۆر بڕیارەکان قبوڵ بکەن.

ف.ق