دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'لەسێدارەدان لە ئێران رابگرن' لەسەر تاوەری ئیڤڵ

دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' لەسێدارەدان لە ئێران رابگرن' لەسەر تاوەری ئیڤڵ لە پاریس نەخشێنران.

دەوڵەتی ئێران بە پاساوی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی دژ کوژرانی ژینا ئەمینی کردووە سزای لەسێدارەدانی بەسەر دەیان کەسدا سەپاندووە. شارەوانی پاریسیش پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەربری و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حکومەتی ئێران نیشاندا.

شارەوانی پاریس بە فەرەنسی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بە ئینگلیزی دروشمی 'لەسێدارەدان لە ئێران رابگرن'ی لەسەر تاوەری ئیڤڵ نمایش کرد.

راگەیەندرا کە دروشمەکان دوو رۆژ لەسەر تاوەرەکە دەمێننەوە.

سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ لە مانگی تشرینی یەکەمدا هاوڵاتیبوونی شانازی بە ژینا ئەمینی بەخشیبوو، کە لە ١٦ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی ئاکاری تارانەوە کوژرابوو.

هـ . ب