فاكسنیوز: دەتوانرێت ئێران وەكو هاوبەشی تاوانی شەڕی روسیا لەئۆكرانیا سەیر بكرێت

ئاستی بەشداری رژێمی ئیسلامی لەشەڕی ئۆكرانیا بەقۆناخێك گەیشتووە كە لە"سەیركەرێكی بێ چالاك"زیاتر رووچووە و گەیشتووەتە"هاوبەشێكی ئاكتیڤ"ی روسیا.

شارەزایان بەفاكسنیوزیان راگەیاندوە؛ رژێمی ئیسلامی بەهۆكاری رەوانەكردنی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی خۆكۆژ و موشەكی بالستیكی بۆ روسیا، كە بۆ بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و ژێرخانی شارەكان لەئۆكرانیا بەشێوەیەكی بەرفراوان كەڵكیان لێوەردەگرن، دەتوانرێت ئێران وەكو هاوبەشی تاوانی شەڕی روسیا پێناسە و لەدادگا نێودەوڵەتیەكاندا سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێت.

روسیا لەم داوایانەدا بەبەكارهێنانی چەك و چوڵی درۆستكراوی ئێران، هێرشەكانی لەبەرامبەر بەو ناوچانەی خەڵكی مەدەنی ئۆكرانیای لێ نیشتەجێن بەرفراوان تر كردوە. هێرشی ئەم دوایەی روسیا بۆ سەر پایتەختی ئۆكرانیا"كیف" كە لەوێدا ژمارەیەك زۆر هاوڵاتی مەدەنی كۆژران، نوێترین نمونەی بەرچاوی ئەم هەڵسوكەوتەی روسیایە.

هەر بۆیەش شارەزایان دەڵێن، ئاستی بەشداری رژێمی ئیسلامی لەشەڕی ئۆكرانیا بەقۆناخێك گەیشتووە كە لە"سەیركەرێكی بێ چالاك"زیاتر رووچووە و گەیشتووەتە"هاوبەشێكی ئاكتیڤ"ی روسیا.

شارەزایەك لەمبارەیەوە رایگەیاندوە؛ ئەوەی رژێمی دەستدرێژیكاری ئێران و روسیا بەهۆی كاردانەوەكانی نێودەوڵەتیەكان لەدژی سیاسەتی وەحشیانە و دەسەڵاتخوازی ئیمپریالیستی دەرەوەیان، ئەم دوو رژێمەیان لەئاستی نێودەوڵەتی زیاتر گۆشەگیر كردوە هەر ئەمەش وای كردوە كە هەر دوو وڵات بەشێوەیەكی بەرفراوان ناچاری یەكتر بوون و لەبواری سەربازیدا زیاتر هاوكاری یەكتر دەكەن.

ف.ق