هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بوون

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی مەتیا شەهید بوون.

بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکردا سێ گەریلا بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان هیشام (سەرحەد ڕۆژئاوا)ی خەڵکی حەسەکە، ئەحمەد ئاکیۆل (شەرزان ئایدن)ی خەڵکی مێردین و ئەرخان یڵدز (گەلهات گۆیی) خەڵکی شڕنەخ شەهید بوون.

بەشێک لە ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:-

"هاوڕێ سەرحەد لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە نێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. لە ژێر سایەی ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان لە رۆژئاوا خەباتی کردووە، خانەوادەی هاوڕێ سەرحەدیش پارتەکەمانی ناسیوە و خاوەنداری لە ئەرکە وڵاتپارێزەکانی کردووە. هاوڕێ سەرحەد بەو هۆیەوە، لە نزیکەوە پارتەکەمانی ناسیوە و دەستی بە خەبات کردووە. لە ئەنجامی ئەو لێگەڕینەدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە قۆناغی شۆرشدا کردووە. کاتێک چەتەکانی ئەلنۆسرە پەلاماری سەرێکانیاندا، بۆ پاراستنی گەلەکەمان، لە بەرەوەی پێشەوەی بەرخۆداندا جێی خۆی گرتووە و شەڕی کردووە و بریندار بووە.

هەڤاڵ سەرحەد بڕیاریداوە، لەسەر ڕێگای تێگەیشتن لە ڕێبەری ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بێت و ڕۆی لە چیاکانی کوردستان کردووە. هەڤاڵ سەرحەد بەم فکر و پراکتیکە نمونەیەکی بەهێزی لە میلیتانی ئاپۆیی نیشانداوە. دوای ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، هەمیشە پەرەی بەخۆیداوە. هەمیشە هەوڵیداوە لە فەلسەفەی ئاپۆیی تێبگات و بەپێی ئەم فەلسەفەیە درێژە بە ژیان بدات. هەڤاڵ سەرحەد بەتایبەتی لەبواری سەربازیدا بەرەو پێشەوەچووە. ئەو بە دڵەوە باوەڕی وابوو کە گەریلای سەردەمی نوێ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و کاری زۆری بۆ کردووە. بەهۆی مەشقی سەربازیەوە بوو بە گەریلایەکی پرۆفیشناڵ و لە مەتینا لە دژی داگیرکاریی دوژمن هونەرە سەربازییەکەی خۆی پراکتیزە کرد. هەڤاڵ سەرحەد لە هەموو شوێنێک بە وزەی گەنجێتی و رونکردنەوەی هزری ئاپۆیی بووەتە سەرچاوەی ورەیی و بە شەهیدبوونی بۆ بە ئەندامێکی قاڕەمان و نەمری هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی خابور.

هەڤاڵ شەرزان لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە مێردین لەدایک بووە. چونکە بنەماڵەکەی نیشتمانپەروەر بووە، لە تەمەنی گەنجیدا خەباتی گەریلای ناسیوە و هاوسۆزیی بۆ گەریلاکان هەبوو. هەڤاڵ شەرزان لە کاتی خوێندندا لە زانکۆی چوکورۆڤا بەشداری چالاکی گەنجان بوو و هەنگاوی یەکەمی بۆ شۆڕش هاویشت و کار و ڕاهێنانی گرنگی لەکاری گەنجاندا نیشانداوە. لەکاتێکدا ماوەیەک لەزیندانەکانی فاشیزمدا مایەوە ئەوێی کردووەتە ئەکادیمیا. دوای ئازادبوونی لە زیندان، پێی وابوو کە بەهێزترین تێکۆشان لە دژی هێرشە بکوژەکان شەڕی گەریلایە و لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەک بۆ ئازادیی گەلەکەمان."

هەپەگە هەروەها باسی ئەوەی کرد کە گەریلا شەرزان لە ژیانی شۆرشگێری خۆیدا کە بە خۆش و خڕۆشێکی گەورەوە دەستیپێکرد، هەموو کاتێک پیشەنگایەتی دەکرد، بە کەسایەتی خاکی خۆی و بە هەستی تۆڵەکردنەوە، هەموو کاتێک بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی.

هاوڕێ گەلهات لەناو هۆزی وڵاتپارێز و دێرینی کوردستان هۆزی (گۆیی) لەدایکبووە. لەبەرئەوەی خانەوادەکەی بە هەزاران ساڵە وابەستەی کەلتوری کوردیە، هاوڕێمان گەلهات زۆر وابەستەی کوردستان بوو و تاوەکو کۆتایی بڕوای بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان هەبوو و ئاگاداری ئەوەبوو کە دەبێت پارچەیەک لە تێکۆشانی ئازادی بێت. بۆیەش لەو جێگەیەی کە لێی دەژیا گۆڕەپانی خەباتی گەریلا بوو، کاریگەری زۆری لەسەر گەریلا گەلهات دروست کرد و لە کەسایەتی گەریلادا ئاستی تێکۆشانی ئازادی ناسی و بەو جۆرە بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد، بۆ ئەوەی ببێتە وڵامێک بۆ داواکاریەکانی گەلەکەمان.

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهیدان سەرحەد، شەرزان و گەلهات کرد کە بە هەڵوێستی بە بڕیاری خۆیان لەنێو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا جێی خۆیان کرد و بە شێوازی شەڕی دکی دوژمن، بوونە میلیتانی نمونەی ئاپۆیی و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان وڵاتپارێز کرد و وتی، "سوێند دەخۆین باجەکەی هەرچیەک بێت، خەیاڵی هاوڕێ شەهیدەکانمان کە ئازادی گەلەکەمانە جێبەجێ بکەین."

ف.ق