جیهادییە تورکەکان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا دەستیان بە تۆقاندنی هاووڵاتییان کرد

دوای ئەوەى لە شاری نیسی فەرەنسا ٣ کەس بەشێوەیەکى دڕندانە لەلایەن جیهادییەکەوە کوژران، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە جیهادییە تورکەکانی لایەنگری ئەردۆغان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە وتنەوەی دروشمی "ئەڵاهو ئەکبەر" کرد.

جیهادییە تورکەکانی لایەنگری ئەردۆغان کاتژمێر ٢٠:٣٠ی ئێوارەى دوێنێ لە شاری دیژۆنی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و لە دژی ئەرمەنییەکان دروشمان وتەوە و دەستیان کرد بە وتنەوەى "ئەڵاهو ئەکبەریش".

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەى لە دیجیتاڵ میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، دانیشتویەکی شاری دیژۆن ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئەو گروپە ئاژاوەگێڕە نیشانداوە و وپێی وتون، "ئەگەر ئێوە لە فەرەنسا ئاسودە نین بڕۆنەوە بۆ تورکیا! بڕۆنەوە بۆ لای ئەردۆغان".

ئەو گروپە نەژداپەرەست و جیهادییە هەوڵیاندا گەلەکۆمەکی لەو هاووڵاتییە بکەن و بێکەسکوژی بکەن، بەڵام پۆلیس بە بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ رێگریی لە هەوڵەکانی ئەو گروپە بۆ پەلاماردانی ئەو هاووڵاتییە کرد.

 ئەو چالاکییە رێک دوای دڕندەیی کەسێکی جیهادی لە شار نیسی فەرەنسا بوو، کە بە وتنەوەى "ئەڵاهو ئەکبەر" لە کڵێسەیەکدا هێرشی کردە سەر باوەڕداران و لە کاتی نزا و ستایشدا و ٣ کەس لە باوەڕدارانی بە چەقۆ کوشت.

نەژادپەرەستانی تورک ئێوارەى چوارشەممەش لە ناوچەى دیسینی لیۆن، کە بە "ئەرمینیای بچووک" دەناسرێت، دەستیان بە دژایەتیکردنی ئەرمەنییەکان کردبوو. نزیکەی ٢٥٠ تورکی جیهادی و نەژادپەرەست ئاڵایەکی تورکیان بەرز کردبووە و دەستیان بە هەڕەشەى توندوتیژانە لە ئەرمەنییەکان کردبوو.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەى لە دیجیتاڵ میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، ئەو گروپە تورکە فاشیستە دروشمەکانی "ئێوە لە کوێن ئەرمەنی؟" ، "ئێمە ئەرمەنییەکان دەکوژین" و "ئەڵاهو ئەکبەر"یان دەوتەوە.

هەر سەرلەبەیانیی ئەو رۆژە، واتە رۆژی چوارشەممە، گروپێک لە تورکە جیهادی و نەژادپەرەستەکان لەسەر رێگای ئەی ٧ هێرشیان کردبووە سەر رێپێوانی ئەرمەنییەکان.

ژ.ت