کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان: پێویستە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت

کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان (WMA) بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی تورکیا دکتۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی کرد و داوای کرد، لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی بەکارهێنانی گازی کیمیایی دژ بە گەریلا بکرێت.

کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان ڕاگەیاندراێکی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دکتۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی کرد، کە هاوکات سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی تورکیایە.

لەبەر ئەوەی فینجانچی داوایکردبوو، لێکۆڵینەوە لەسەر زانیاریەکان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکەوە لە دژی گەریلاکان، دەستگیرکرا.

سەرۆکی دەستەی کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان دکتۆر فرانک ئۆلریچ مۆنتگۆمری وتی: "دەستگیرکردنی دکتۆر کۆرور فینجانچی و هەڕەشەکردن لە ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی تورکیا بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت".

مۆنتگۆمری وتی، "کۆمەڵەی پزیشکانی جیهان پشتیوانی لەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت شاندێکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هەواڵانەوە بکات، کە پەیوەندییان بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی گروپێک لە گەریلاکانی پەکەکەوە هەیە، ئەو هێرشە هەمیشەییانە لە دژی ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی تورکیا بەتەواوی ناهەق و ناڕەوایە".

ژ.ت