کۆریای باشور و باکور بە سەدان فڕۆکەی جەنگیەکان لەدژی یەکدی هەستاند

کۆریای باشور رایگەیاند کە بەپێی زانیاریەکانیان کۆریای باکور ١٨٠ فڕۆکەی جەنگی هەستاندووە و وەک وڵامیش ئەوان ٨٠ فڕۆکەی شەڕیان ئامادە کردووە.

ئەمریکا و کۆریای باشور گەورەترین مانۆری مێژوویی ئەنجام دەدەن. کۆریای باکوریش ١٨٠ فڕۆکەی جەنگی لە ناوچەکە هەستاند.

لە راگەیەندراوی کۆریای باشوردا هاتووە، " سەربازانمان ١٨٠ فڕۆکەیان کۆریای باکوریان بینیوە."

کۆریای باشور دەشڵێت، ئەوانیش ٨٠ فڕۆکەی جەنگیان ئامادە کردووە کە جۆری ئێف٣٤ئەی بەشێک لە فڕۆکەکانن.

هەمان سەرچاوە باسی ئەوەی کرد کە فڕۆکەکانی بۆ مانۆری هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریکا ئامادە کراون و ئامادەن کە هەستن.

لەم رۆژانەدا ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵات زیادی کردووە. کۆریای باکور سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەمە موشەکی بالیستی کیشوەربڕی تاقیکردەوە. سیئول و واشنتۆنیش بڕیاریاندا مانۆرەکە تاوەکو رۆژی شەممە درێژ بکەن.

ف.ق