کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاوکەوت: ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن

کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت. ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.

لە نزیک دوورگەی ئەرڤادی بەرانبەر شاری تەرتوسی رۆژئاوای سوریا، کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت.

ماڵپەری هەواڵی شام ئێف ئێم لە زاری بەرپرسێکی باڵا رایگەیاند، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان  ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٢٠ کەس رزگارکراون. دگوترێت بە گشتی ١٥٠ کەس لەنێو کەشتیەکەدا بوون.

ف.ق