لە بەلجیکا جارێکی دیکە لافاو دروستبوو

لە بەلجیکا، دوای کارەساتی لافاو کە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا، جارێکی دیکە بارانێکی بەخوڕ دەستیپێکرد. لە چەندین ناوچە لافاو دروست بوو.

ئێوارەی ٢٤ی تەمموز لە ویلایەتی نامور بارانێکی بەخوڕ دەستیپێکرد. نازانرێت لافاوەکە زیانی هەبووە یان نە. زریانەکە نیوەی شەو کۆتایی هاتووە.

١٠ رۆژ لەمەوبەر لە ویلایەتی لیەگ لافاو درووست بوو و ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی شەمە لە گەلی میئس لە ١١ ناوچە لافاو دروست ببوو. لە دیمەنەکاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەبینرێت کە کۆڵانەکان پڕ بووە لە ئاو و زیانێکی زۆریشی بە ئۆتۆمبێڵەکان گەیاندووە.

ئەنتۆنی ئیسەئۆکس وتەبێژی ناوەندی قەیرانی نێونەتەوەیی رایگەیاند، چەم و روبارەکان پڕ بوون لە ئاو و زیانێکی زۆری مادیش دروست بووە.

ف.ق