لە بەلجیکا تەقینەوە: ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاروچکەی تورنهۆتی بەلجیکا کە دەکەوێتە سەر سنوری هۆڵەندا لە باڵەخانەیەک تەقینەوە روویدا. لە ئەنجامدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان، لە باڵەخانەکە کە وەک باڵەخانەی کۆمەڵایەتی دەناسرێت، بۆری غاز تەقیوەتەوە. بەپێی زانیاریەکان ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پاوڵ ڤان میرت سەرۆک شارەوانی تورنهۆت رایگەیاند، داروپەردوی باڵەخانەکە پاککراوەتەوە و ٨ کەس بە زیندوویی رزگارکراون.

راگەیەنرا کە کەسێکیش بریندار بووە و لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ف.ق