لە بومەلەرزەکەی ئیندۆنێزیادا ٢٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیندۆنێزیاوە کە بە پلەی ٥.٦ رۆژی دوشەممە لە دورگەی جاڤا رویدا، ٢٥٢ کەس کوژراون.

بەرپرسان رایانگەیاند کە لە شاری جیانجور کە زیاتر کاریگەری بومەلەرزەکەی لەسەر بووە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٥٢ کەس، ٣١ کەسیش بێسەروشوێنن و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون. گۆمان دەکریت، ئامارەکە زیاتر ببێت.

ئیندونێزیا لەنێو ئاگری پاسیفیکدایە و زۆر جار لەو وڵاتە بوومەلەرزە و گڕکان روودەدەن.

لە ساڵی ٢٠١٨دا لە دورگەی سولاسی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلەی ریختەر رویدا و لە ئەنجامدا ٤ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە دورگەی جاڤا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلەی ریختەر رویدا و ٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران کەس بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠٠٥دا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٧ پلەی ریختەر لە کەناراوەکانی سوماترا رویدا و زیاتر لە ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ف.ق