لە چین خوێندگایەکی هونەری بەرگری سووتا: ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوەندی چین، خوێندگایەکی بەرگری سووتا. لە ئەنجامدا ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوی بەرپرسە خۆجییەکان، لە ویلایەتی هەنانی چین، خوێندگایەکی هونەری بەرگری سووتاوە. باسی ئەوە دەکرێت، بەرپرسی خوێندگاکە دەستگیرکراوە.

باسی ئەوە دەکرێت زۆربەی ئەو ١٨ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، منداڵن و تەمەنیان لەنێوان ٧ – ١٦ ساڵدایە.

لە چین زۆر جار ئاگر دەکەوێتەوە. هەموو ساڵێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و ناوەندە پیشەییەکاندا، بە دەیان کەس گیانیان لەدەست دەدەن.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا لە باشوری پەکین هۆتێلێک سووتا و ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ف.ق