لە چین لافاوێکی گەورە دروست بوو

لە هەندێک هەرێمەکانی باشوری چین لافاوی گەورە دروست بوون کە بە یەکێک لە گەورەترین لافاوەکانی ئەم سەدەیە دادەنرێت.

دەوروبەری رووباری ئینجی کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی کانتۆن و شینزینی سەر بە پارێزگای گواندۆنگ و کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیای لێیە لە ژێر هەڕەشەدان.

بە سەدان هەزار کەس لە ناوچەکە گوێزرانەوە و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش وتی، پێویستە دانیشتوانی دەوروبەری رووباری ئینجی لە دروستبوونی لافاو و زریانی بەهێز ئاگادار بن.

لە هەندێک ناوچەی شاری کانتۆنیش ئۆتۆمبێڵەکان بە تەواوی ژێرئاوکەوتوون.

دوکان و خانووەکان لەژێر ئاودان  و باسی ئەوە دەکرێت کە لە ساڵی ١٩٣١ەوە بەم ئەندازەیە ئاوی رووبارەکە زۆری نەکردووە.

ف.ق