لە فیلیپین بەهۆی لافاوەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە باشوری فیلیپین بەهۆی لافاو و ڕووچوونی زەویەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە فیلیپین کە پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە زریانی ترۆپیکال دروست ببێت، بارانێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە کارەساتی لافاو و ڕووچوونی زەوی دروست بوو.

بەرپرسانی دوورگەی میندانائۆی ئەو وڵاتە رایانگەیاند کە لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەو هەرێمەکە شەوی پێنجشەممە بارانێکی زۆر باریوە.

دەزگاکانی کەشوهەوا رایانگەیاند کە زریانی نالگیی ترۆپیکال کاریگەری لەسەر هەرێمەکە دروست کردووە و بەرەو باکوری وڵاتەوە دەچێت.

ناوەندی پاراستنی مەدەنی بەرلەوەی رۆژی شەممە و یەکشەممە زریانەکە بگاتە ناوچەکانی دیکە و لە ترسی ڕووچوونی زەوی و دروستبوونی لافاو ٥ هەزار کەسیان بۆ هەرێمەکانی دیکە گواستەوە.

ف.ق