لە هەر چوار چرکەیەکدا لە جیهاندا کەسێک بەهۆی برسێتیەوە دەمرێت

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایانگەیاند کە لە هەر چوار چرکەیەکدا لە جیهاندا کەسێک بەهۆی برسیەتیەوە دەمرێت و داوایان لە سەرکردەکانی جیهان کرد بۆ ڕاگرتنی قەیرانی برسێتی جیهانی هەنگاو بنێن.

زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی ناحکومی بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و هۆشدارییان لە برسێتی دا. کۆبوونەوەی دەستەی گشتی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوە کۆمەڵایەتیە ناحکومیەکاندا هاتووە: "رێکخراوەکان لە ٧٥ وڵاتەوە نیگەرانی خۆیان لە برسێتی ٣٤٥ ملیۆن کەس لە جیهان و دوو هێندە بوونی برسێتی لە ساڵی ٢٠١٩ تاوەکو ئێستا دەردەبڕن و نامەیەکی کراوەیان واژۆ کردووە".

موحەنا ئەحمەد عەلی ئەلجەبەلی، یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆمەڵەی چاودێری خێزانی یەمەن واژۆی لەسەر نووسراوەکە کردووە، دەڵێت: "سەرەڕای هەموو تەکنەلۆژیا کشتوکاڵییەکان. هێشتا نابێت باس لە وشکەساڵی سەدەی ٢١ بکەین".

ئەلجەبەلی وتی: ئەمە وابەستەی وڵاتێک و کیشوەرێک نییە و تاکە هۆکار برسێتی نییە. ئەمەش پەیوەندی بە نادادپەروەری هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە”.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاردانەوەیان پیشاندا کە لە هەر چوار چرکەیەکدا لە جیهاندا کەسێک بەهۆی برسیەتیەوە دەمرێت.

واژۆکارانی نامەکە، بە پشتبەستن بە راپۆرتی قەیرانی خۆراک کە لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرنامەی خۆراکی جیهانی، یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئامادەکرابوو، نامەکەیان نووسیوە.

ف.ق