لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کلێسەیەک لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٥ کەس کوژران

لە شاری کاسیندی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا لانیکەم ٥ کەس کوژران و ١٥ کەس برینداربوون.

لە شاری کاسیندی لە رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆی دیموکراتیک لە کاتی مەراسیمی ئایینی رۆژی یەکشەممە هێرشێک ئەنجامدرا و تیایدا لانیکەم ٥ کەس کوژران و ١٥ کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی سوپا ئانتۆنی مولوسهای رایگەیاند، کە بە ئەگەری زۆر ئەو هێرشە لەلایەن ئەی دی ئێفی نزیک لە داعشەوە ئەنجامدراوە.

ئەی دی ئێف کە ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتی بە داعش دابوو تا ئێستا هەڵیکوتاوەتە سەر دەیان گوند و بەسەدان کەسی کوشتووە.

هـ . ب