لە هیندستان بارانی وەرزی: زۆر کەس گیانیان لەدەستدا

لە هیندستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزیەوە لافاو دروست بوو. بەهۆی لافاو و هەورە تریشقەوە بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. لە بەنگلادیشیش لافاو دروست بوو و کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس داناوە.

لە هیندستان و بەنگلادیش هەموو ساڵێک لافاو دروست دەبێت، بەڵام بەپێی پسپۆران، گەرمای ئەمساڵ ئاستێکی گەورەی تۆمارکردووە و بووەتە هۆی کارەساتی گەورە.

بەپێی بەرپرسانی ویلایەتی ئسام کە لە باکوری رۆژهەڵاتی هیندستانە، سێ کەس بەهۆی رووچوونی زەوی و ٦ کەسیش بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

رینو دیڤی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان رایگەیاند لە ویلایەتی بەهار بەهۆی زریان و هەورە تریشقەوە لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەو ویلایەتە ١٤٠ گوند کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە و لانیکەم ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون. لە مانگی نیسانیشدا لە هەمان ویلایەت ٤٤ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدابوو.

لە ویلایەتی میغالاش ١٧ی حوزەیران زەوی رووچوو و بەهۆی زیادبوونی ئاوی رووبارەکان لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە بەنگلادیشیش بەهەمان هۆکار دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە. کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس داناوە.

ف.ق