لە کەناراوەکانی لیبیا تەرمی ٢٨ کۆچبەر دۆزرایەوە

لە کەناراوەکانی رۆژئاوی لیبیا، تەرمی ٢٨ کۆچبەر دۆزرایەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، تیمی مانگی سور لە دوو شوێنی جیاوازی کەناراوەکانی ئەلئالوسی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، تەرمی ٢٨ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە. هەروەها ٣ کۆچبەریش بە زیندوویی رزگاریان بووە.

لەبەرئەوەی تەرمەکان شیوابوون، پێشبینی دەکرێت، چەند هەفتە لەمەوبەر کەشتیەکەیان ژێرئاوکەوتبێت.

چەند رۆژ لەمەوبەریش لە کەناراوەکانی لیبیا تەرمی ١٦٠ کۆچبەر دۆزرانەوە کە کەشتیەکەیان ژێرئاوکەوتبوو.

بەپێی ئاماری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئەمساڵ نزیکەی ١٥٠٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ هەزار کۆچبەریش رزگارکراون.

ف.ق